پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی ئێران دەکەین

باڵوێزی ئەمریلا لە ئەڵمانیا لە یادداشتێکدا وێڕای خۆشحاڵی لە دەست پێکردنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران جارێکی تر لە بەردەوام بوونی گوشارە داراییەکان دژی تاران قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیچارد گرنل باڵوێزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا لە یادداشتێکدا لە گۆڤاری فۆکۆس بە ئاماژە بە گەمارۆکانی واشنتۆن دژی تاران نووسی: ئەمریکا تێدەکۆشێت بە بەرز کردنەوەی ئاستی گوشار ئابوورییەکانی خۆی بۆ سەر ئێران ئەو وڵاتە بهینێتە سەر کورسی دانوستان.

نالەبار بوونی دۆخی ئابووری لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە خەڵک دەست بدەنە ناڕەزایەتییەوە لە شەقامەکان. خەڵکی ناڕازی ئێران دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا ناڵێنەوە بەڵکوو ئەوان بە وتنەوەی مەرگ بۆ هەڵاوسان، مەرگ بۆ بێکاری خوازیاری چاکسازی لە ئەو وڵاتەن و داوا لە بەرپرسان دەکەن کە لە بەرانبەر نارەزایەتییەکان وەڵام دەر بن.

گرنل وتیشی: ئەمریکا وەکوو ئەورووپا پاڵپشتی ئێران لە گرووپە تیرۆریستییەکان و چالاکییە دەستێوەردانانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئیدانە دەکات و تێدەکۆشێت بە گەمارۆدانی دارایی ئێران چالاکییەکانی ئێران لە بواری پاڵپشتی لە تیرۆریزم کەم بکاتەوە.

باڵویزی ئەمریکا لە ئێران داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات تا پێوەندییەکانی خۆیان لە گەل ئێران بپچڕن و بێنە بەرەی ئەمریکاوە. گرنل پاگەندەی کرد کە ئێژمە پاڵپشتی دەکەین لە نارەزایەتیە ناوخۆییەکانی ئێران تا داواکارییەکانیان بێتە دی.

News Code 21025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =