بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، تورکیا و عێراق بە مەبەستی تۆکمەکردنی هاوکاری ئابووری و مامەڵەی بازرگانی نێوان دوو وڵات، سەبارەت بە کردنەوەی دوو ڕێڕەوی سنووری نێوانیان گفتوگۆیان کرد.
کازم عەقابی سەرۆکی شاندی ڕێڕەوگەی سنووریی عێراق لە گەڵ فاتح ئیلدز باڵوێزی تورکیا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنە و تۆکمەکردنی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
هەروەها لایەنەکان سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوگەی خابوور لە لایەن عێراق و ئیفاکۆی لە لایەن تورکیا ڕایان گۆڕیەوە.
شایانی باسە، ئەوە دووهەمین دیداری نێوان بەرپرسانی تورکیا و عێراق سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوگە سنوورییەکانە.
Your Comment