ئاژانسی مێهر، بەشی نێو نەتەوەیی : لەم دواییەدا سه‌رچاوه ئه‌مریکایی و عه‌ره‌بییه‌کان له هه‌وڵی ترامپ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس، میسر و ئه‌ردۆن بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران هه‌واڵیان داوه. کۆشکی سپی داوای کردووه تاکوو هاوکاری مووشه‌کی و سه‌ربازی و دژه تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه په‌ره بسێنێت.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆشکی سپی وه‌ک ناتۆی عه‌ره‌بی باسی لێوه ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تی ترامپ هیواداره له ۱۲ و ۱۳ی ئۆکتۆبه‌ر به فه‌رمی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌مریکا به لاسایی کردنەوەی ناتۆ له دوای ڕێکخراوێکی سه‌ربازی به ناوی هاوپه‌یمانی ستراتیژیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه بۆ دژایه‌تی کردنی ئێرانە. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ساڵی ڕابردوو له میانه‌ی سه‌فه‌ری ترامپ بۆ عه‌ره‌بستان باسی لێ‌کرا، به پێی پاگه‌نده‌ی به‌رپرسانی کۆشکی سپی ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی ئێران و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه و بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له پرسی ناتۆی عه‌ره‌بی ئاژانسی مێهر له‌گه‌ڵ حسەین عەسکەری، مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکا و ڕاوێژکاری دارایی عەرەبستان گفتوگۆیه‌کی ئەجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* وه‌ک ده‌زانن بڕیار وایه تاکوو له هاوپه‌یمانییه‌کی نوێی ئه‌منی و سه‌ربازی له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکا له دژی ئێران پێک بێت، ئایا ئه‌م هاوپه‌یمانییه یه‌کگرتوویی پێویستی تێدا هه‌یه؟
ئەگەر ئێوە لە ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە بڕوانن دەبینن کە ئەوان و دوو بە کرێگیراوی ئەردۆن و میسر، هەمان وڵاتانی پێشووی کەنداوی فارسن، سوپای ئەم وڵاتانە لە خزمەت کەسێک دایە کە پشتی بە یارمەتی دارایی ئەستوورە. ئەم هاوپەیمانییە گرووپێکی کاریگەر نییە بەڵکو گرووپێکی سەربازین کە ئەمریکا و ئیسڕائیل پشتیوانیان دەکات.
ئەمرکا دەیەوێت چەکی خۆی بفرۆشێت و کاریگەری زیاتری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەبێت لە حاڵێکدا هەوڵ دەدات ئێران لاواز بکات و گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی ئێرانیش دابڕێژێت.
من دەبێت بڵێم ئەم هاوپەیمانییە تەنانەت وەک یەکگرتنێکی سەربازیش شکست دێنێت. عەرەبستان و ئیمارات بەڕاستی نایانەوێت شەڕ دروست بێت، تەنانەت گەر نتانیاهۆش توڕە بێت و ترامپیش بە ئامانجەکانی خۆی نەگات.
* داهاتووی ئه‌م هاوپه‌یمانییه به پێی هاوپه‌یمانییه‌کانی ڕابردوو که له دژی ئێران و به سه‌رۆکایه‌تی عه‌ره‌بستان شکستی هێنا چۆن ده‌بینن؟
وەک پێشتریش ئاماژەم دا بە دووری دەزانم ئەم هاوپەیمانییە بە هیچ سەرکەوتنێک بگات.
ئێران دەبێت هەوڵ بدات هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا، ئەفغانستان و قەتەر ساز بکات. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ عێراق بە هێز بکات. ئێران دەبێت لەم گۆڕانکاریانەی ئێستە وەک پەیامێک بۆ بە ئاگا بوونەوەی بە پەلە سوود ببات. گوشارە سیاسی و ئابوورییەکان زۆرتر دەبێت مەگەر ئەوەی ئێران کاری بەرچاو و ڕاستەقینە ئەنجام بدات.
* لاتان وایه بۆ ۳ حه‌فته به‌ر له ده‌ست پێ کردنی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران ده‌یانه‌وێت ئه‌م هاوپه‌یمانییه ڕابگه‌یه‌نن؟
وڵامی ئەم پرسیارە ئاسان و ڕوونە، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل هێرشێکی فرە ڕەهەندیان بۆ سەر ئێران دەست پێ کردووە، واتا گوشار لە هەموو لایەکەوە.
* له سێبه‌ری سیاسته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وه‌ک دیاره ئه‌م هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه بۆ وه‌رگرتنی پاره له وڵاتانی عه‌ره‌بییه به بیانووی مه‌ترسی ئێران، ئێوه ڕاتان چییه؟
من لەگەڵ ئەم ڕایەم، بەڵام دەبێت زیادی بکەم ترامپ دەیەوێت چەکێکی زۆر بفرۆشێت بە مەبەستی بەهێز کردنی زیاتری بنەماڵەکەی خۆیی و هاوپەیمانەکانی، ئەویش بە پارەی نەوتی خەڵکی عەرەب. ئەو نەوتەی کە هین خەڵک و نەوەی داهاتووی وڵاتانی عەرەبە، ئەم نەوتە بۆ خۆشگوزەرانی حاکمان و کڕینی بەکرێگیراو لە لایەن ئەوانەوە نییە، سامانی خەڵکی ئاساییە. هەروەها ئەمە هاوپەیمانییەکە بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی نەهێنی لە ناوچەکە لە دژی هەژموونی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کەنداوی فارس.
* ئه‌م هاوپه‌یمانییه به پێی هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی دروست ده‌کرێت له حاڵێکدا هێزی وشكانی گرنگه بۆ سه‌رکه‌وتن، ئه‌م بابه‌ته چۆن ده‌بینن؟
ئێوە ڕاست دەڵێن بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە هەموو ئەو شتەی نییە کە ڕوو دەدات. لام وایە ئەگەر هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ئێران ئەم شتانە ڕوو دەدات:
لاواز کردنی ئابووری ئێران، بەهێز کردنی شۆڕشە ناوخۆییەکان تاکوو ئەو جێگەی بتوانن، بەرز کرڕنەوەی ئۆپراسیۆنی نەهێنی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە ناوچەکە، دەست پێ کردنی شەڕی سەربازی و درێژەدانی بە بۆمبڕێژ کردن و دواار هیوا بەستن بە سەرهەڵدانی ناوخۆیی بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران.
* ئێران دەبێت چی بکات؟
دەبێت دووبارە بە ئێرانییەکان سەبارەت بە توانی حکومەت و شەڕی دژە گەندەڵ دڵنیایی بدرێت. لەئێستادا خەڵکی ئێران دەبێت شەڕی ئێران و عێراق و پشتیوانی هەموو جیهان لە عێراق وەبیریان بێتەوە.
حکومەت پێویستی هەیە کە خەڵک بەتەواویی پشتیوانی بێت ئەگەر دەیەوێت لە بەرانبەر ئەم هێرشە سەرکەوتوو بێت. ئەندامانی باڵای دەوڵەت دەبێت ڕاستگۆ بوون و توانی حکومەتداری خویان بە خەڵک نیشان بدەن و بیسەڵمێنن.
ئێران بژاردەی زۆری نییە و دەبێت پارە و پشتیوانی تەواو بە هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەکە بدات، ئەگەر بەڕاستی لە دوای گوشار بۆ سەر هاوپەیمانی عەرەبی لە ناوچەکەیە. بەڵێ دۆخی ئابووری زۆر خراپە و حکومەتی ئێران دەبێت ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە بەڵام ئێرانییەکان دەبێت سەبارەت بەم هاوپەیمانییە و ئامانجەکانی هۆشیار بن.
Your Comment