بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سانا، سەرچاوەگەلی سووری ڕایانگەیاند: سوپای سووریا مۆڵگەکانی تیرۆریستانی لە لەتامەنە و هاوێری لە باکووری پارێزگای حەمای کردۆتە ئامانج و یانی قورسی پێ گەیاندوون.
لە لایەکی دیکەوە سوپای سووریا بە سەر سەحمولگوڵان لە هاوێری باکووری رۆژئاوای دەرعا و تەلجموع زاڵ بووە و ئەوە دوای زاڵ بوون بە سەر دوا مۆڵگەکانی تیرۆریستان ڕووی داوە و هەروەها ئەو سوپایە پاش شەڕێکی قورس لە گەڵ داعش بە سەر گوندی حیت لە هاوێری باکووری رۆژئاوای دەرعادا زاڵ بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەگەلی سووری ڕاشیانگەیاند: ئەمڕۆ گرووپگەلی چەکدار لە جەباتاخەشب لە قەنیترە چەکەکانی خۆیان لە پێناو ڕێککەوتنی نێوانیان ڕادەستی سوپای سووریا کردووە.
سوپای سووریا هێڵی بەرگریی داعشی لە دەوروبەری جلین لە هاوێری دەرعا تێک شکاندووە و لەو ناوچەیە پێشڕەویی کردووە.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە کە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ سەر شارۆچکەی سووسە لە هاوێری دیرەزور ٤ کوژراوی سڤیل و ١٨ برینداری لێ کەوتەوە.
سەرچاوەگەلی سووری دەنگۆگەلی هاوپەیوەند بە هێرشی تیرۆریستیی نوێ بۆ سەر شارۆچکەی تەربا لە هاوێری رۆژهەڵاتی سویدایان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند: هیچ پێکدادانێک لە شارۆچکەی دۆما لە هاوێری سویدا ڕووی نەداوە.
Your Comment