بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆ سیشەممەی مەجلیس، حسێن عەلی حاجی دلیگانی نوێنەری شاهین شار بە وتنەوەی تێبینییەک بە لاریجانیی وت: چاوەڕوان دەکرا لە سەرەتای کۆبوونەوەکەوە وەڵامی قسەکانی ترامپتان دەدایەوە، تا وا بیر نەکەنەوە پلە و پایەیەکیان هەیە.
لە درێژەدا عەلی لاریجانی لە وەڵامی ناوبراو دا ئاشکرای کرد: ئێمە وەڵامی هەر قسەیەکی پروپووچ و بێ بنەما نادەینەوە.
ناوبراو زیادی کرد: قسەکانی ترامپ حاڵەتی دیپلۆماتیکی نەبوو.
لاریجانی جەختی کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمرۆ بە ڕێکوپێکی هەڵسوکەوتی دیپلۆماتیک نازانێت و وەحشیگەریەک لە دیپلۆماسی پەرە پێدەدات. ویلایەتە یەکگرتووەکان دیپلۆماسیەکی نەزانانە دەباتە پێشەوە. خودا لە قورئاندا هێناویە: زۆر بە لای قسەکانیاندا مڕۆن. ئەوان لە ڕاستیدا خۆیان خراپ دەکەن.
Your Comment