به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، ئالکسی تیسگانۆف، سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سووریا جەختی کرد: تیرۆریستەکانی پارێزگای ئەدلەب هەوڵ دەدەن تاکوو بە کەڵک بردن لە خۆکوژەکان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش بکەنە سەر باشووری پارێزگای حومس.
ئەو زیادی کرد: دۆخی پارێزگای حومس مایەی نیگەرانییە چون گرووپە تیرۆریستییەکان تەڤڵی بەرەی نوسرە بوون و هەوڵ دەدەن تاکوو بە خۆکوژەکان بچنە ناو بەشی باکووری پارێزگای حومس. ئەوان هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزە دەوڵەتییەکان لە لازقییە.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە بە تازەیی لە نێوان دیمەشق و گرووپە چەکدارەکان ڕێککەوتن کراوە کە خەڵکی سڤیل لە فوعە و کفریا لە پارێزگای ئەدلەب بۆ حەڵەب بگوازرێنەوە.
Your Comment