بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە میانەی باڵوێزانی مسکۆ لە وڵاتانی دیکە، وتی: پاش دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام، دەبێ بە دوای پێشگری لە بەرزبوونەوە لە ڕادە بەدەر و تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکان بین.
وتیشی: ئەو ڕێککەوتنە ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت لە ڕژیمی ڕێگری لە پەرەسەندنی ناڤۆکی جیهاندا و ئەرکی ئێستای ئێمە پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە گرینگە و پێشگری لە بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری ناکۆکی و تەنگەژەکانی رۆژهەڵاتی ناڤینە.
پووتین لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانی خۆی هیوای خواست کە هەوڵی بەردەم بۆ چارەسەریی پرسی ناڤۆکی کۆریای باکوور ئەنجامی بەرچاوی بە دواوە بێت.
Your Comment