بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، موقتەدا سەدر لە دیدار لە گەڵ یان کۆبیچ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق جەختی کرد: ویست و دۆزی ڕەوای خەڵکی عێراق دەبێ جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو لە درێژەدا داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە پێناو پاڵپشتی لە عێراق و سەقامگیریی ئەو وڵاتە هەوڵی زیاتر بدەن.
هەر دوولا لەو دیدارە سەبارەت بە هەلومەرجی ئیستای عێراق و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەو ولاتە لە ناڕەزایەتی بە ئاستی خواری خزمەتگەیاندنەکان گفتوگۆیان کرد و هەروەها سەبارەت بە پێکهێنانی کابینە وئەنجومەنی وەزیران بۆ خێرایی بەخشین بە ڕەوتی خزمەتگەیاندن بە خەڵکی ڕایان گۆڕییەوە.
کۆپیچ هەروەها هەڵویستی موقتەدا سەدر هەمبەر بە ناڕەزایەتییەکانی عێراقی نرخاند.
Your Comment