بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، حسێن کازم پوور ئەردەبێڵی وێڕای هۆشداری سەبارەت بە بێ ئاکام بوونی چاوەڕوانییەکانی ڕووسیا و عەرەبستان بۆ کەم کردنەوەی نرخی نەوتی خاو، وتی: نرخی نەوت بەم زووانە دوابەدوای تێکهەڵچوونی بەجێماو لە سیاسەتەکانی ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەگاتە ١٠٠ دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا.
نوێنەری ئێران لە ئۆپێک زیادی کرد: ترامپ ئەبێ چاوەڕوانی ئەوە بێت کە هەوڵەکانی بۆ بەرگری لە بوونی ئێران لە بازاڕە جیهانییەکانی نەوتی خاو نابێتە هۆی بەرتیل گرتنی بازاڕ لە لایەن ڕووسیا و عەرەبستانەوە کە حەزی زۆریان لە بردنە سەرەوەی نرخەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسایەتی نرخی زۆر و زیاتر لە ئاستی پێویستی نەوت لە لایەن هەمووی بەکارهێنەرانی جیهانەوە بە تایبەتی لە بنکەکانی بڵاو کردنەوەی سووتەمەنی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە تەنیا لە ئەستۆی ترامپە و هێشتا ئەبێ چاوەڕوانی نرخی ١٠٠ دۆلاری نەوت بین.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نوێترین توئیتی خۆیدا جارێکی تر ئۆپێکی بە بەرز کردنەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی تاوانبار کرد و داوای لە عەرەبستانی سعوودی و هاوپەیمانەکانی کرد بۆ درێژەی پاڵپشتی واشنتۆن، بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان بەرز بکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە