AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٩ ٢٠:٤٧

وتەبێژی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق بۆ مێهر:

شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دەنگی خەڵکی فەلەستین بوو

شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دەنگی خەڵکی فەلەستین بوو

وتەبێژی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی سەرەکی شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە پاڵپشتی لە ئارمانەکانی فەلەستین جەختی کرد کە لەدەست دانی ئەو مرۆڤە گەورە، خەسارێکی قەرەبوونەکراو لە هەمووانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی، شەهید دکتۆر حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لەگەڵ شاندێکی ئەورووپی وتی: ئەبێ لە کۆماری ئیسلامی ئێران و حاج قاسم سولەیمانی بە بۆنەی ڕۆڵێک لە لە ئاشتی و ئاسایشی جیهان هەیانبوو، دەسخۆشی بکرێت.

عەلی فازل دەفاعی کارناسی کاروباری سیاسی و وتەبێژی فەرمی مەجلیسی باڵای ئیسلامی سەبارەت بە شێوەی بەشداری بەرپرسانی باڵای عێڕاقی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ڕێزلێنانی شەهیدانی خزمەت و کاریگەریی لە پتەو بوونی پێوەندی گەلانی عێراق و ئێران وتی: هەر دوای بیستنی هەواڵی ڕووداوەکە هەموو چینەکانی عێڕاق دەستیان بۆ نزا بەرز کردەوە و دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەهید بوونیشیان لە هەموو شوێنەکانی عێڕاق سەرەخۆشیان لە یەک دەکرد و دواتریش تازیەباری گشتی ڕاگەیێندرا و خەڵک لە هەموو لایەنەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا و کونسوڵخانەکان لە شارەکانی دیکە کۆ بوونەوە.

هەروەها بەشداری بەرپرسانی بەغدا و هەرێم و هەمووی ئەمانە نیشانەی ئاستی پتەوی پێوەندی عێراق و ئێران و گەلەکانیە کە لەسەر بنەماێ مێژووی و ئایینی و مرۆیی دانراوە.

ئێوە شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیانتان لە ڕوانگەی کەسایەتی، دیپلۆماتیک و سیاسی چۆن دەدیت؟

من بۆ چەندین جار لەگەڵ ناوبراو دیدارم هەبووە و لە ئاستێکی زۆر بوێرانە لەسەر بنەمای شۆڕش بینیم. ئەو شەهیدە هەرگیز هەمبەر هەڵوێستی دوژمنانە و دژبەرانە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە هەستی بە لاوازی نەکرد.

شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پیاوێکی خۆڕاگر و پاڵپشتی بزووتنەوەی ئازادیبەخش و هەموو ستەملێکراوان بوو.

شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان چۆن توانینەخشەی دیپلۆماتیکی نوێ دابڕێژێت و چە دەستکەوتێکی لە قازانجی ئێران و هەموو وڵاتانی بەرخۆدان بەدەست هێنا؟

ناوبراو بەسەر هەموو پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان زاڵ بوو و ڕۆڵی سەرەکی لە پاڵپشتی لە پرسی فەلەستین دەگێڕا.

ئەگەر بمانەوێت وێنەیەکی گەورە و ڕوون لە شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان کە بۆ وڵاتانی بەرخۆدانی ئەنجام دابوو، پێشکەش بکەین چییە؟

سەرەڕای ڕێککەوتنی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل، ئێران درێژەی دایە پاڵپشتییەکانی لە فەلەستین و ئەو پاڵپشتییە لە ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیانەوە بەڕێوە دەبرا.

News ID 50387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha