بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەژماری بەکارهێنەری سەر بە کەناڵی ئەلعەرەبیەی عەرەبستان لە ئیکس ئەمڕۆ لە هەوڵێکی ناتەکنیکیدا بەشێک لە قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی بەلاڕێدا برد .
ئەلعەرەبیە پاگەندەی کرد کە ڕێبەری ئێران لە لێدوانی خۆیدا لەگەڵ ئاگربڕ لە غەززە دژایەتی کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدا کە راستیی قسەکانی ڕێبەری ئێران لە ئەو بارەوە بەتواوەتی پێچەوانەی پاگەندەی ئەلعەرەبیەیە: پوختەی خواستی ئیمام سەبارەت بە فەلەستین ئەوە بوو کە دڵ بە دانوستانی سازش خۆش نەکەن. هیوادار نەبن بە ئەوەی کە بتوانن بە دانوستان سازش بکرێت ، کێشە فەلەستینییەکان چارەسەر بکەن و لە پرسی فەلەستین بگەنە خاڵێکی دادپەروەرانە؛ ئەوە پوختە و کورتەی قسەکانی ئیمام بوو.
Your Comment