AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣ ١٤:٤٤

باڵوێزی پاکستان بۆ مێهر:

ڕۆڵی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تۆکمەکردنەوەی پێوەندی ئێران و پاکستان بەرچاو بوو

ڕۆڵی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە تۆکمەکردنەوەی پێوەندی ئێران و پاکستان بەرچاو بوو

باڵوێزی ئیسلام ئاباد لە تاران لە پێناسەی تایبەتمەندییەکانی خوالێخۆشبوو ئەمیرعەبدوڵڵاهیان کە لە ڕووداوی کەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆمار شەهید بوو، ڕۆڵی ئەوی لە قووڵایی پێوەندی تاران و ئیسلامی ئاباد زۆر گرینگ وەسف کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: محەمەد مدسر تیپو، باڵوێزی پاکستان لە کاردانەوە بە شەهادەتی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان جەختی کرد کە ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە قووڵایی پێوەندی تاران و ئیسلام ئاباد ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو کە لە بیرەکاندا دەمێنیت.

لە خوارەوە دەقی گفتوگۆکە دێت:

ئێوە وەکوو باڵوێزی وڵاتەکەتان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارتان هەبوو. لە ڕوانگەی ئێوەوە گرینگترین تایبەتمەندی کەسایەتی ئەو چی بوو؟ لە بواری تێکۆشانەوە چۆنی دەبینن؟

لە بیستنی هەواڵی شەهادەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە و هاوڕیکانی زۆر خەمبارین. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کەسێکی زۆر باش بوو. لە باری کەسایەتییەوە یەکێک لە گرینگترین سیاسەتوانەکانی جیهان بوو.

بە ڕای ئێوە، ناوبراو تا چ ڕادەیەک جیدی بوو لە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران؟

ناوبراو زۆر قووڵ دەیڕوانییە پرسە ژێئۆپۆلۆتیکەکاندا و پابەندەی شوێنگیری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بوو.

هەوڵەکانی ناوبراو لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئێران و پاکستان تا چ ڕادەیەک کاریگەر بوو؟

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ پاکستان پێوەندی زۆر نزیکی هەبوو و ئامانجی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئیسلام ئاباد و تاران بوو و لە سەفەریدا بۆ پاکستان کۆبوونەوەی باشی لەگەڵ بەرپرسانی ئێمە هەبوو و لە تۆکمە کردنەوە و قووڵایی پێوەندییەکانمان ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و بۆ ساڵەهای ساڵ لە یادەکاندا دەمێنیت.

News ID 50320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha