AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٤ ٠٩:٤٠

ڕاپۆرتی مێهر؛

سەدان هەزار کەس چوونە مەزارگەی ئیمام خومەینی /نوێ کردنەوەی پەیمان لە نیوەی جۆزەردان

سەدان هەزار کەس چوونە مەزارگەی ئیمام خومەینی /نوێ کردنەوەی پەیمان لە نیوەی جۆزەردان

خەڵک لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە مەزارگەی ئیمام کۆ بوونەتەوە کە جارێکی دیکە لەگەڵ ئامانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی پەیمان نوێ بکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، 35 ساڵ پێش لە 14 ی جۆزەردانی ساڵی 1368 هەواڵێکی شۆک کەر گەلی ئێرانی خەمین کرد، ئیمامێک کە لە ناو دڵی گەلی ئێران جێگای هەبوو کۆچی دوایی کرد و ئێرانی تازیەبار کرد.

بەڵامی گەلی ڕۆحوڵڵا لە ساڵانی ڕابردوو لە ئەم ڕۆژەدا لە مەزارگەکەی کۆ دەبنەوە و جارێکی دیکە لەگەڵ ئامانجەکانی ئەو ڕێبەرە گەورە پەیمان نوێ دەکەنەوە.

لە ئەمساڵیشدا هۆگران لە سەرتاسەری ئێرانەوە لە مەزارگەکەی کۆ بوونەتەوە.

ڕێوڕەسمی بەشکۆی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی بە بەشداری خەڵک دەستی پێکرد.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا، دوای خوێندنی قورئان و تازیەباری، سەید حەسەن خومەینی و ڕێبەری ئێران لێدوانیان دا.

سەید حەسەن خومەینی تولیەتی مەزارگەی ئیمام خومەینی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، وتی: ئیمام توانی ئیمان بە خودا و خۆڕاگری لە ڕێگای خودا بۆ نێو گەلانی دیکە بگوازێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: چیرۆکی غەززە چیرۆکێکە کە ئەبێ بگیری بۆی. ئیسرائیل ئەمڕۆ لە هەموو جیهان هەژمۆنی خۆی لەدەست داوە، ئەو هەژمۆنییە لە بواری سیاسی و یاساییەوە ڕووخاوە و جگە لە زمانی زۆر هیچ دیکە تێناگات.

سەید حەسەن خومەنی وتیشی: ئەمڕۆ بە ئیمام دەڵێین کە ئەگەرچی منداڵانی ‌غززە شەهید بوون بەڵام پەیامی شۆڕشی ئیسلامی گەیێندرایە جیهان.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی بەشکۆی ساڵوەگەڕی ٣٤هەمین ساڵی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) وتیان: گردبوونەوەی شکۆداری هەموو ساڵێک بۆ نوێکردنەوەی یادی ئیمامی بەڕێز و سوود وەرگرتن لە وانەکانی ئیمامە.

وتیشیان: ئەمڕۆ دەمەوێت چەند وشەیەک لە ڕوانگەی ئیمامی بەڕێزەوە بڵێم، لەسەر دوو بابەتی گرنگ کە لە نێوان جۆزەردانی ڕابردوو و ئەمڕۆدا ڕوویانداوە. یەکێکیان پرسی فەلەستینە کە یەکەم پرسی ئەمڕۆی جیهانە و بە هێرشێکی گەورەی جەماوەری دەستی پێکرد و دەرئەنجامەکانی تا ئەمڕۆش سەرەنجی جیهانیان ڕاکێشاوە و کردوویەتی بە یەکەم پرسی جیهان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: یەکێکیان ڕووداوە تاڵەکەی لەدەستدانی سەرۆکی ئازیز و خۆشەویستمانە، کە هاوکات ڕووداوێکی گەورەیە؛ لێکەوتەی هەیە؛ چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا؛ شەهیدبوونی سەرۆکەکەمان و هاوەڵانی کە بە یەکێک لە پرسە گرنگەکانی مێژووی شۆڕش دادەنرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەوەی ئیمام پێشبینی کردبوو سەبارەت بە داهاتووی فەلەستین، ئەمڕۆ بەدی دێت.

News ID 50444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha