بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، سه‌نته‌ری پەیوەندی دیپلۆماتیکی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا له ڕاگه‌یێندراوێکدا بە ئاماژه بەو ده‌نگۆیانەی باس لە دانوستانی کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کەن، ڕایگەیاند: تاکو ئێستا هیچ دانوستانێکی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ئه‌نجام نه‌دراوه. خه‌ڵکی باکووری سووریا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی سووریا و گەیشتن بە سووریایەکی فره‌ڕه‌نگ و دیموکراتیک شه‌ڕ ده‌که‌ن. خه‌ڵکی ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌ڕه‌وه تێڕوانینی ستراتێژیکی خۆیانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند. تێکڕای ناوچه‌کانی ئێمه کراونه‌ته ئامانج، به‌ڵام هیچکام له‌و هێرشانه ئامانجه‌کانی ئێمه‌ی نه‌گۆڕی و به‌رخۆدانی ئێمه بەردەوامە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: کوردی سووریا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای سووریا پێکده‌هێنێت و به‌ستێنی دیالۆگی دیموکراتیکی ڕه‌خساندووه و ڕێچاری دیموکراتیکی ئاراسته کردووه، به‌ڵام له دانوستانی ژێنێڤ و دیکه‌ی دانوستانه‌کان بۆ چارەسەرکردنی قه‌یرانی سووریا دوور خراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای تێکڕای ئه‌و کارانه بەردەوامە لە تێکۆشان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئەو وڵاتە.
ئەو سەنتەرە لە کۆتاییشدا بە داکۆکی لە ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە ئەگەری هەر جۆرە دانوستانێک لە گەڵ یەکێک لە لایەنەکانی سووریا، جەختی لەوەش کرد: سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانمان بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگ و دانوستان خستۆته گه‌ڕ. سیاسه‌ت، پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران، دانوستان و چالاکیی دیموکراتیکمان به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه.
Your Comment