به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ربژاره‌کانی کۆماری خوازه‌کان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆ کۆنگرێس له شاری دێلوسی ئه‌یاله‌تی مینه‌سووتا لێدوانی دا و وتی: به تازه‌یی له سه‌نگاپوور گه‌ڕامه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ کیم ڤۆنگ ئۆن هه‌بوو.
ئه‌و زیادی کرد: زۆر که‌س بڕوایان نه‌ده‌کرد، ئه‌مه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو. داماڵینی کۆریای باکوور له چه‌کی ناڤۆکی به ئه‌نجام ده‌گات.
ترامپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: پیۆنگ یانگ هه‌روه‌ها پاشماوه‌کانی ته‌رمی ۲۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکا که له شه‌ڕی کۆریا بێ سه‌ر شوێن بوون، ڕاده‌ستی ئێمه کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا و کۆریای باکوور به‌رده‌وام ده‌بن له گۆڕینه‌وه زیندانییه‌کان له هه‌ر دوو لا.
Your Comment