به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تاس، ماریا زاخاروا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه سه‌باره‌ت به پیلانێکی نوێی له دژی سووریا به ئامانجی تاوانبار کردنی ئه‌م وڵاته هه‌واڵی دا.
وتیشی: ڕووسیا زانیاری به‌ده‌سته‌وه‌یه که نیشان ده‌دات کڵاو سپییه‌کان له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کان به تایبه‌ت به‌ره‌ی نوسره هاوکاری نزیک ده‌که‌ن.
ماریا زاخاروا ئاماژه‌ی دا: له‌م په‌یوه‌ندییه دڵنیاین، له‌مباره‌وه چه‌ند هه‌وڵێک بۆ هێرشی کیمیایی له ئارا دایه که ده‌یانه‌وێت ده‌میشق دووباره تاوانبار بکه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێسا ژنراڵ ئیگۆر کناشکۆف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی سوپای ئازاد گازی کلۆریان بۆ ده‌یره‌زوور گواستووه‌ته‌وه و خۆیان بۆ هێرشێکی کیمیایی له‌م ناوچه‌یه ئاماده ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی زانیارییه‌کان، فرمانده‌یی سوپای ئازاد به یارمه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له حاڵی ئاماده بوون بۆ هێرشی کیمیاین. ڤیدیۆی ئه‌م هێرشه کیمیاییهش بڕیار وایه دوای هێرشه‌که به په‌له بڵاو بێته‌وه تاکوو به‌ستێن بۆ هێرشی مووشه‌کی دیکه بۆ سه‌ر سووریا خۆش بکه‌ن.
Your Comment