ئەمریکا لە ناوچەدا شکستی هێناوە

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوتبەی نوێژی جەژنی ڕەمەزاندا ڕایانگەیاند: شەیتانی مەزن بە تەواو هەوڵەکانی خۆی نەیتوانیوه بە ئاواتی خۆی بگات و پاش ئەوەش دەسەڵاتە ئەهریمەنییەکان هیچیان لە ناوچەدا دەست ناکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر بە بەیانیی ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە پێشنوێژیی رێبەری باڵای شۆڕش و بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتیی تارانی بۆ شوکرانەبژێری و پارانەوە لە کۆتایی مانگی میوانیی خودا، لە مزگەوتی ئیمام خومەینی (رە) خوێندرا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ وێرای پیرۆزبایی ئەو جەژنە لە تەواو موسڵمانانی جیهان، وتیان: خودا مانگی ڕەمەزانیان کردۆتە مەیدانێکی ڕکابەری بۆ ئەوەی موسڵمانان بە نوێژ و عەبادەتی خۆیان لە ڕەزای خوداوە نزیک ببنەوە.

رێبەری باڵا بە ئاماژە بە بەشداریی گەرم و گوڕی خەڵکی لە رێپێوانی رۆژی قودس وتیشیان: ئەوانەی پشت بە پاگەندەی دوژمنان دەڵێن خەڵکی ماندوون، خۆیان ماندوو و بێ هیوان و ئەوە بۆ سەر خەڵکی بارگاوی دەکەن. خەڵکی ئێمە ماندوو و بێ هیوا نین.

بەڕێزیان ڕاشیانگەیاند: گەلی ئێمە مەیدانی کار بە مەیدانی ڕکابەری دەزانن و مەعنەوییەتیان هەر چێ ساڵە زیاتر دەبێت. گەلی ئێمە سەرەڕای سیاسەتگەلێک کە دەیانەوێ مرۆڤ لە مەعنەوییەت دوور خەنەوە، بە دڵپاکییەوە ڕاوەستاون.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گەنجان وەک سەرمایەیەکی بێ هاوتای مەعنەوی و پارێزەری شوناس و سەربەرزیی وڵات، جەختیان کرد: دەسەڵاتە شەیتانییەکان لە دەسەڵات و سەربەخۆیی گەلی ئێران نیگەرانن. ئەو دەسەڵاتانە هەوڵی خۆیان لە دژی خەڵکی ئێران خستۆتەگەڕ و بەوەشەوە بەردەوام شکست دەهێنن.

رێبەری باڵا لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی وتەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە "٧ تریلیۆن دۆلارمان لە رۆژئاوای ئاسیا خەرج کردووە و هیچمان مسۆگەر نەکردووە" ڕایانگەیاند: حضرت آیت‌الله خامنه ای فرمودند: ئەمریکا بە تەواو هەوڵەکانی خۆی نەیتوانی بە ئاواتی خۆی بگات و لەو رێگەدا هیچکات هیچی بە دەست نەهێناوە و بە دەستیشی ناهێنێت.

بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەش دا: پیلانی دوژمنان، گوشاری ئابووری خستنە سەر گەلی ئێران و ماندوو و بێ هیوا کردنیانە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانە، کانوونێکی ناوەندی بە بەشداریی سەرۆکانی سێ دەزگا بۆ چارەسەریی پرسی ئابووری پێکهاتووە و لەوبارەیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن.

News Code 19550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =