بەرخۆدان توانای هاویشتنی ١٠٠ هەزار مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەیە

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ هێزەکانی بەرخۆدان توانای هاویشتنی ١٠٠ هەزار مووشەکی بەرەو ڕژێمی داگیرکاری قودس هەیە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەردار حسێن سەلامی لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس کە ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ تەواوی کیشەکانی جیهانی ئیسلام بە هۆی ڕژێمی ناڕەوای ئسیرائیلە و ئەو ڕژێمە جەناتەتی بەردەوام دژی نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین ئەندام دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕژێمە تەنیا بۆ فەلەستینییەکان مەترسیدار نییە بەڵکوو هەڕەشەیە بپ سەر هەموو جیهانی ئیسلام و فەلسەفەی پێکهێنانی ئیسرائیلش درێژەدانی جوگرافیای ئەمریکا لە هەزاران کیلۆمەتر ئەو لاترەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤینە کە وەکوو بنکەیەکی سەربازی بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ جیهانی ئیسلامە.

رژێمی زایۆنی ترساوە

ناوبراو وتیشی: پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوە ڕژێمە بوو کە ڕژێمی زایۆنی بوو کە ترسا و موسڵمانانی بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئیسرائیل بە خەبەر هێنایەوە و شکستەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد. ئێرانێک کە پێش شۆڕش تەواوی نەوتی ڕژێمی زایۆنیی دابین دەکرد پاش شۆڕش بووەتە گرنگترین هۆکاری ترسی ئەو ڕژێمە.

سەلامی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزنی گەورە بوونەوەی ئیسرائیلی لە ناوچەکە نەدا و نەخشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی پووچەڵ کردەوە و هێزێک بە ناوی حزبوڵڵا لە سنوورەکانی ئیسرائیل هەیە کە دەتوانێت سەد هەزار مووشەک بهاوێژێتە ناو خاکی ڕژێمی زایۆنی.

زیندوو کردنەوەی ڕۆحی جیهادی لە نێو نەتەوەکانی ناوچە

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆحی جیهادیی لە نێو نەتەوەکانی موسڵمان زیندوو کردووەتەوە و لاوانی بەغیرەتی موسڵمان بۆ شەڕ لە گەڵ ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی شانازی دەکەن بە خۆیانەوە کە ئەوە هۆ شانازی ئێمەیە.

سەلامی وتیشی: هەموومان بینیمان وەڵامی دەسدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا لە گولانی باکووری درایەوە و ئەوان دەیانەویست وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە کە پەیامیان بۆ نێردرا ئەگەر ئەو کارە بکەن دڵی ڕژێمی زایۆنی مووشەک باران دەکرێت کە چی دیکە بێدەنگ بوون و کارێکیان نەکرد.

ناوبراو جەختی کرد: چەندین جار ڕامانگەینادووە کە ئەمریکییەکان توانی پاڵپشتی لە هێزەکانی لە ناوچەکە نییە و هیچ ڕێگایەک بۆ ئەوان نەماوە لە بەرانبەر هێزەکانی بەرخۆداندا.

وزەی جیهان لە کۆنترۆڵی ئێراندایە

ناوبراو وتی: وزەی جیهان ئەمڕۆ لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و ئەگەر پیشەی جیهان زیندووە بە بەرەکەتی ئێرانە و نابێ سەر بننە سەرمان چونکوو دەماری ژیان و ئەمنیەتی بەرژەوەندیان لە دەستی ئێمەدایە. ئێران تا بە ئەمڕۆ خۆی پاراستووە چونکوو نامانەوێت لە جیهان کێشە دروست بکەین بەڵام سەبری ئێمە ڕادەیەکی هەیە.

جێگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێمە بەهێزین و هێزی خۆمان زیاد دەکەین تا دوژمنانی ئێمە تەنانەت باس لە گەمارۆ نەکەن و نەتەوەی ئێران هیچ کات تونای مووشەکی خۆی نانێتە لاوە.

سەلامی بەیانی ژکرد: ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین پاڵپشتی بکەین لە خەڵکی فەلەستین و دوژمنای خۆمان دەخنکێنین تا دەرفەتی ئەوە پەیدا نەکەن نزیکی وڵاتی ئێمە ببنەوە. ئاسایشی ئێران و جیهانی ئیسلام پێکەوە گرێ دراون و ئەگەر پاڵپشتی لە خەڵکی سووریا و لوبنان دەکەین هەر لەو پێوەندیەدایە.

ناوبراو زتیشی: دوژمنان ئەمڕۆکە بە دوای نائومێد کردنی خەڵکن و تێدەکۆشن بڵێن کۆماری ئیسلامی هێزی نەماوە کە ئەبێ لە وەڵامی ئەواندا بڵێین ئەگەر وایە بۆچی بە دوای گەمارۆی زیاتر و نەهێشتنی چەک بە دەستی ئێرانەوەن. پێشکەوتنەکانی ئێمە زۆر بەرچاون و پێویستمان بە دەرەوە نییە.

News Code 19366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =