متمانە بۆ نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بگەڕێتەوە

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بەپێی نەخشەڕێگەی ماددەی ١٤٠، چارەسەر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە باس نیوز، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشوازی کردن لە جێگری بەرپرسی هێزی هاوپەیمانی دژە داعش ڕایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بەپێی نەخشەڕێگەی ماددەی ١٤٠، چارەسەر بکرێ و دۆخی خراپ لەم ناوچانە کۆتاییان پێ بهێندرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ ڤۆڵتەر پایت، جێگری بەرپرسی  ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە ڕزگار کراوەکان بە گشتی و دەوروبەری کەرکووک بە تایبەتی تاوتوێ کرا و گفتوگۆیان لەبارەی قۆناغی داھاتووی روبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستان کرد.

مەسرور بارزانی هەر لەو دیدارەدا ئاماژەی بە رەوشی پێشووی پارێزگای کەرکووک کرد و وتی: ئەو کاتەی کەرکووک و دەوروبەری لە ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە دابوو، زۆر ئارام و پارێزراو بوو.

ئەو زادی کرد: جەختیشی پێویستە ھەرچی زووە، بەپێی نەخشەرێگەی ماددەی ١٤٠ی دەستوور، دۆخی ئەو ناوچانە چارەسەر بکرێن و دۆخی خراپی ناوچەکە کۆتایی پێ بھێندرێت.

بارزانی هەروەها ئاماژەی بە گرینگی دروست کردنەوەی متمانە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق دا.

ھەر لەو دیدارەدا ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دووپاتی لە پابەندبوونی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامیدان بەشەڕی تیرۆریستان کردەوە.

هەروەها جەنەڕاڵ ڤۆڵتەر، پوختەیەکی لەبارەی پلانی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە خستەڕوو و ھەر دوولاش رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بەو گفتوگۆ راوێژکارییانە لەبارەی پرسە گرینگەکان کە جێگەی بایەخی ھاوبەشن.

News Code 19340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =