بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئاڕ تی، دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی سەدری بەغداد ڕوویانداوە بە پێی زانیارییەکان کەسێک و کوژراوە و ۱۷ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات سەرچاوەیەکى ئەمنی بە سۆمەرییەى ڕاگەیاندووە کە تەقینەوەکان دوو بۆمبی چێنراوبوون و لە نزیک حوسەینییەک تەقیونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەى لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
Your Comment