AP ١٣٩٧ جۆزەردان ١٣ ١٢:٠٥

موقتەدا سەدر:

جووەکانی عێراق دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵات

جووەکانی عێراق دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵات

ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختی کرد ئەو جووانەی کە لە عێراق ڕۆیشتوون ئەگەر بە وڵات وەفادار بن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گەڕانەوەی جووە عێراقییەکان کە وڵاتیان بەجێ هێشتووە وتی: ئەگەر بە عێراق وەفادار بن پێشوازیان لێ دەکەن.

شیاوی باسە جووەکان لە ساڵی ١٩٧٤ زیاتر لە سەدا ٢ ی تەواوی حەشیمەتی عێراقیان پێک دەهێنا کە ئەو ڕێژەیە پاش کۆچیان تەواو کەم بووەوە.

News ID 19275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha