به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، به پێی سه‌رچاوه مێدیاییه‌کانی فه‌له‌ستینییه‌کان، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی بنکه‌یه‌کی سه‌ر به هێزه‌کانی بەرخۆدان له باکووری ڕؤژئاوای ڕه‌فه‌ح له غه‌زه به خه‌ستی بۆردمان کرا.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای داگیرکاری ئیسڕائیل، بنکه‌ی یه‌رموک که سه‌ر به هێزه‌کانی بەرخۆدان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی شه‌جاعییه له غه‌زه کردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها یه‌کینه تۆپخانه‌ییه‌کانی سوپای داگیرکاری ڕژیمی زایۆنی، بنکه‌ی هێزه‌کانی بەرخۆدان له غه‌زه‌یان به خه‌ستی بۆردمان کردووه.
هه‌واڵنێری مه‌یادین ڕایگه‌یاند که له غه‌زه ده‌نگێکی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رز بیستراوه و زیادی کرد: فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕژیمی زایۆنی به چه‌ند مووشه‌ک بنکه‌ی عه‌ین جالووت سه‌ر به یه‌کینه‌کانی عزه‌دین قه‌سام له باشووری غه‌زه‌یان بۆردمان کردووه.
Your Comment