ئەمریکا گەمارۆی نوێی دژی ئێران ڕاگەیاند

ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستی دوژمنانەی خۆی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی سێ بنکە و ٦ کەسی خستە ڕیزی گەمارۆ نوێیەکانی خۆی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئەمڕۆ لە بەیانییەیەکدا لەم بارەوە ڕایگەیاند کە بەم پێیە، ٦ کەس و بنکە لە ڕیزی گەمارۆ نوێیەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێران هاتووە.

ناوی ئەو کەسانە کە خراونەتە ڕیزی گەمارۆکانەوە بریتین لە: عەبدولعەلی عەلی عەسگەری سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگ؛حسێن ئەڵڵا کەرەم سەرۆکی هاوئاهەنگی حزبوڵڵا و عەبدولحەسەن فیروزئابادی بەرپرسی ئەنجومونی باڵای کەشی مەجازی، عەبدولسەمەد خورەم ئابادی جێگری دادستێنی گشطی ئێران، عەبدولحەمید موحتەشەم بەرپرسی گشتی ئەنساری حزبوڵڵا و سەردەبیری گۆڤاری ( یالثارات الحسین ) و حەمید مامۆستا و بەرپرسی ئەنساری حزبوڵڵا لە مەشهەد.

لە بەشی کۆمپانییەکاندا، ناوی سێ بنکەی خوارەوە لە ریزی گەمارۆکانی ئەمریکا هاتووە: ئەنساری حزبوڵڵا، بەندیخانەی ئێوین و گرووپی پلانڕێزی هانیستا.

شیاوی باسە ستیڤ مەنچون وەزیری دارایی ئەمریکا ڕۆژی یەکەمی جۆزەردان لە درێژەی سەپاندنی گەمارۆکاندا بە دەرکردنی بەیانییەیەک ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی ٥ بەرپرسی ئێرانی کە لە گەڵ هیزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرنامەی مووشەکی باڵستیکی ئێران لە پێوەندیدان، کردووەتە ئامانج. کارەکانی ئەوان بووەتە هۆی ئەوەی کە حوسییەکان، توانی هاویشتی مووشەک بەرەو شار و ژێرخانەکانی عەرەبستان پەیدا بکەن.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا ناوی ئەو ٥ کەسەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندبوو: مەهدی ئازەر پیشە، موحەمەد ئاقا جەعفەری، مەحموود باقری کازم ئاباد، جەواد بوردبار شیر ئەمین و موحەمەد عەلی حەداد نەژادی تهرانی.

لە ٢٥ ی مانگی گوڵانیشدا وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە کارێکی دژبەرانەدا، ٦ کەس لە کەسایەتییە مافییەکان لەوانە وەلیوڵلا سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێرانی بە تۆمەتی پێوەندی لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان و هەروەها سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەمارۆ دا.

لە بەیانییەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا هەروەها ناوی بانکی ئیسلامی ئەلبلادی عێراقیش بە تۆمەتی بێ بنەمای گواستنەوەی میلیۆنان دۆلار پارە بە قازانجی سوپای پاسداران دەبینرا.

News Code 19203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =