شەڕی ناوخۆیی تیرۆریستەکان لە دەرعا/ تەقینەوەی بۆمب لە حەسەکە

سەرچاوە سووریەکان لە شەڕی ناوخۆیی تیرۆریستەکان لە ڕۆژاوای دەرعا، تەقینەوەی بۆمب لە گەڕەکی غویرانی حەسەکە و ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی دەڤەری حومس لە تیرۆریستەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گەڕەکی غویران لە شاری حەسەکە ژمارەیەک لە کەسانی سەر بە قسد کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت کوژران و بریندار بوون.

لە پێکدادانی نێوان تیرۆسیتەکانی داعش و گرووپی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا لە شارۆچکەی شێخ سەعد لە دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا چوار داعشی کوژران.

هەواڵی تر ئەوەی کە هەیئەت تحریرولشام ڕێژەیەک لە خەڵکی سڤیل کە تێیاندا ژنانیش دەبینران لە شاری سلقین لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای ئەدلەب دەستگیر کرد.

سەرچاوە سووریەکان ڕایانگەیاند: هێزەکانی سوپای سووریا درێژە دەدەنە پاک کردنەوەی گوند و شارۆچکەکانی دەڤەری باکووری حومس لە تیرۆریستەکان بە مەبەستی گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچە.

News Code 19173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =