ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ٢٦ەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سینە کۆئێست" کە یەکێکە لە فستیڤاڵە گرنگەکانی هونەری سینەما لە ئەمریکا، میوانداری دوو فیلمی کوردی دەکات.
کورتە فیلمی "یەک هیچ" لە دەرهێنانی سامان حسەینپوور، بە وەبەرهێنەری حەوزەی هونەری شاری سنە لە بەشی کێبەرکێی کورتە فیلمی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سینە کۆئێست" بەشداری کردووە.
٢٦ەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سینە کۆئێست لە ماوەی ١ بۆ ١٣ی مارس لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
هەروەها فیلمی "گەڵا پاییزییەکان" لە دەرهێنانی سامان حسەینپوور، بە وەبەرهێانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لە چوارەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی تالی لە وەلایەتی فلۆریدای ئەمریکا وەرگیراوە.
بە ڕاپۆرتی پەیوەندە گشتیەکانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان ئەم فستیڤاڵە بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە هونەرمەندانی جیهانی بەڕێوە دەچیت.
فستیڤاڵی تالی لە ماوەی ١٩ بۆ ٢٠ی فێڤریە لە فلۆریدای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە کە سامان حسەینپوور دەرهێنەری تەمەن ٢٣ ساڵانی کوردستانییە کە تاکوو ئێستە ٣ کورتە فیلمی ماسی، یەک هیچ و گەڵا پاییزییەکانی بەرهەم هێناوە و فیلمەکانی لە ٢٠٠ فستیڤاڵی جیهانی نمایش دراوە و دەیان خەڵاتی جیهانییان مسۆگر کردووە.
بۆچوونی ئێوە