بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەر بە حەیدەر عەبادی هەر جۆرە مەرج دانەریەکی ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ عەبادی بەرانبەر پێدانی پۆستی سەرۆک وەزیری ڕەت دەکاتەوە.
عەبدولهادی مهودر لە کەسانی نزیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەڕەی فەیسبووکەکەی خۆی دا نووسی: ئەوەی کە وتراوە موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە دیدارەکەی لە گەڵ عەبادی مەرجی داناوە کە لە حزبی دەعوە بێتە دەرەوە، ڕاست نییە.
شیاوی باسە کە عەبادی لە کۆبوونەوە لە گەڵ موقتەدا سەدر جەختی کردبوو: دیداری من لە گەڵ بەڕێز سەدر هەوڵی هاوبەش بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی دەوڵەتە تا دەوڵەتی داهاتوو دەوڵەتێکی بەهێز بۆ بەدی هێنانی خواستەکانی خەڵک و شەڕ دژی گەندەڵی بێت.
سەدریش هەروەها لە سەر زەروورەتی خێرایی لە پێکهێنانی دەوڵەتێک کە داخوازییەکانی خەڵکی عێراقی لە بەرچاوە جەختی کرد.
Your Comment