وڵاتانی ئاسیایی دەبێ زیاتر پێکەوە هاوکاری بکەن

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری سەرۆک کۆماری سریلانکا جەختیان کرد: وڵاتانی ئاسیایی دەبێ زیاتر پێکەوە هاوکاری بکەن، چونکە ئەو هاوکارایانە دەبێتە هۆی بە هێزبوونیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری "مایتڕیپالا سیریسنا" سەرۆک کوماری سریلانکا وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی فەرهەنگی و مێژوویی نێوان دوو وڵات و هەروەها وڵاتانی ناوچەی شێوە دوورگە، ئاستی ئێستای پەیوەندی بازەرگانیی ئێران و سریلانکایان زۆر کەمتر لە دەفرایەتییەکان زانی و جەختیان کرد: وڵاتانی ئاسیایی دەبێ زیاتر پێکەوە هاوکاری بکەن، چونکە ئەو هاوکارایانە دەبێتە هۆی بە هێزبوونیان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێشکەوتنگەلی زانستی، تەکنیکی و توێژینەوەیی ئێران-یان بە بوارێکی شیاو بۆ پەرەدان بە هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات وەسف کرد و وتیشیان: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی تۆکمەکردنی دۆستایەتی و هاوکاریی لە گەڵ دەوڵەت و وڵاتی سریلانکایە و لەو بارەوە دەبێ ڕێککەوتنگەلێک کە ئەمڕۆ لە نێوان دوو وڵاتدا واژۆ کرا، بە شێوەی جیدی پێوشوێن بگیرێت و وەبەربهێنرێت.

لەو دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری-ش بەڕێوەچوو، مایتڕیپالا سیریسنا وێرای ڕاگەیاندنی سڵاوی گەرمی دەوڵەت و نەتەوەی خۆی بە ڕێبەری باڵای شۆڕش، وتی: لە دانوستانەکانی ئەوڕۆ بڕیارمان دا کە چالاکی و هاوکارییەکانی دوو وڵات چەند هێندە بکەینەوە و ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان جێبەجێ بکەین.

سەرۆک کۆماری سریلانکا ئێرانی بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتان لە بواری تەکنیکی، زانستی و زانکۆیی زانی و هیوای خواست لە ئاکامی پەرەدان بە هاوکارییەکانی دوو وڵات، سریلانکا لە پێشکەوتنەکانی زانستیی ئێران بەهرە ببات.

News Code 18789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =