بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ئەبێ هەوڵی بەپەلە بدات بۆ لێکدانەوەی سندۆقەکانی دەنگدان و سکاڵاکان لەم بارەوە و هەورەها ڕاگەیاندنی ئاکامی هەڵبژاردنەکان بە ئامانجی دەستەبەر کردنی تەندروستی هەڵبژاردنەکان.
عەبادی لە کۆمیساریای هەڵبژاردنەکان داوای کرد تا هەوڵی بەپەلە بدرێت و ئاکامی هەڵبژاردنەکە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیێنن.
ناوبراو بە دەرکردنی فەرمانێک داوای لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کرد لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووکیش ئاسایش بپارێزن.
Your Comment