حەکیم خوازیاری بەشداریی خەڵکی عێراق لە هەڵبژاردنەکان بوو

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: گەنجانی عێراقی بە بەشداربوونی بەربڵاویان لە هەڵبژاردنەکان لە پێناو گۆڕینی دۆخەکە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران و شکست‌خواردووان تێ‌بکۆشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بە ئامادەبوون لە پای سندووقی دەنگدان، بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بوو.

ناوبراو لە لێدوانێکدا ئەو جەژنە هەڵبژاردنەی بە خەڵکی عێراق پیرۆزبایی وت و وتیشی: ئەو هەڵبژاردنانە پابەندی و بەڵێنی بە دیموکراسی و وەدی هێنانی دەچەسپێنن.

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەکانی عێراق سپاس و پێزانینی دووبارەی خۆی ئاراستەی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان، هێزەکانی ئاسایش، دامودەزگاگەلی حکوومی ، میدیاکان و تەواو ئەو کەسانەی کە لە پێناو سەرکەوتنی ئەو ڕەوتە بەشداری هەڵبژاردنەکان بوونە، کرد و گەنجانی عێراقیی بانگهێشتی بەشداریی بەربڵاو لە پای سندووقەکانی دەنگدان کرد.

حەکیم وتیشی: گەلی عێراق دەبێ تا بەر لە نیوەڕۆی ئەوڕۆ دەنگی خۆیان بڕێژنە ناو سندووقەکانی دەنگدان، چونکە ئەگەری درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان لە ئارادایە.

سەید عمار حەکیم لە کۆتاییشدا گەنجانی عێراقیی بانگهێشتی بەشداریی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکان لە پێناو گۆڕینی دۆخەکە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران و شکست‌خواردووان، کرد.

News Code 18752

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =