ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنیی خەڵکی فەلەستین

لیژنەی نیشتمانیی باڵای فەلەستین داوای لە خەڵکی فەلەستین کرد تا لە رۆژی دووشەممە لە خۆپیشاندانی ئاشتی‌خوازانەی "گەڕانەوە و تێکشکاندنی گەمارۆ" بەشداری بن و ڕەوتی ڕووداوەکانی رۆژی نەگبەت بگۆڕن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "الاخباریه"، لیژنەی نیشتمانیی باڵای فەلەستین داوای لە خەڵکی فەلەستین کرد کە لە خۆپیشاندانی ملیۆنیی "گەڕانەوە و تێکشکاندنی گەمارۆ" لە رۆژی دووشەممەدا بەشداری بنوێنن.

ئەو گردبوونەوە ناڕەزایەتییە ئاشتی‌خوازانەیە لە کەرانەی رۆژئاوایی، کەرتی غەزە و قودس و ئۆردووگای ئاوارەکانی فەلەستینی بەڕێوە دەچێت و لیژنەی نیشتمانیی فەلەستین لە بەیاننامەی خۆیاندا داوای لە فەلستینییەکان کردوووە کە ئەو رۆژە کە رۆژێک بەر لە رۆژی نەگبەتە، وەک رۆژێکی مێژوویی کە تێیدا ڕووداوەکانی رۆژی نکبەت لە شکستەوە بۆ سەرکەوتن دەگۆڕدرێت، بنرخێنن.

لیژنەی نیشتمانیی فەلەستین داوای لە تەواو ڕێکخراوە و دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤ و میدیاگەلی نێونەتەوەیی و ناوچەیی کردووە کە لەو رۆژەدا وێرای ڕۆماڵکردنی بەشداریی و خۆپیشاندانی خەڵکی فەلەستین، جەنایەتگەلی ڕژیمی زایۆنی ئاشکرا بکەن و رێگە نەدەن ئیسرائیل درێژە بە جەنایەتەکانی لە دژی خەڵکی فەلەستین بدات.

ئەو رێکخراوەیە داوای لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی-ش کردووە کە لە پێناو مسۆگەرکردنەوەی مافی لە دەستچوو و ئامانجە شەرعی و ڕەواکانی خەڵکی فەلەستین و تێکشکاندنی گەمارۆکان لە پەنای بزووتنەوەی فەلەستین بن و ئەرکەکانیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی بە جووکردنی قودس ڕاپەڕینن.

News Code 18744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =