کچێکی ئێسکه‌یت بازی کورد میدالیای زێڕی وه‌رگرت

زه‌هرا هه‌یکه‌لی ئێسکه‌یت بازی میرمنداڵی بیجاڕی له‌ کێبه‌رکێی ئازادی سه‌رتانسه‌ری ئێران میداڵای زێڕینی کێبه‌رکێکانی مسۆگر کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی وه‌رزشی کوردستان، کێبه‌رکێی ئێسکه‌یتی لاوانی ئێران له‌ به‌شی ئازادی کوڕان و کچانی له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی ئێسکه‌یت بازانی کچ و کوڕی سه‌رتانسه‌ری ئێران بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ ئاکادمی نه‌ته‌وه‌یی فدراسیۆنی ئێسکه‌یت ئه‌نجام بوو.

له‌ کۆتایدا یانه‌ی کوردستان به‌ چوار وه‌رزشوانی ئێسکه‌یت له‌ به‌شی کچان و کوڕان به‌شداری کرد و توانی میدالیای زێڕینی به‌شی کچان و پله‌ی شه‌شومی کوڕان به‌ ده‌ست بێنێت.

زه‌هرا هه‌یکه‌لی ئێسکه‌ت بازی مێرمنداڵی کورد له‌ به‌شی ۱۰۰ مه‌تر له‌ کێبه‌رکێی له‌گه‌ڵ ڕقیبه‌کانی به‌ هێڵی کۆتایی گه‌یشت و توانی میدالیا زڕینی ئه‌م به‌شه‌ بۆ کوردستان مسۆگر بکات.

له‌ به‌شی کوڕانیش نیما نیازی له‌ به‌شی ۱۰۰ مه‌تر توانی پله‌ی شه‌شومی کێبه‌رکێی ئێسکه‌یتی ئازادی میرمنداڵانی ئێران به‌ ده‌ست بێنێت.

په‌ریا شه‌ریفیان له‌ باشی کچان و پێدرام ئه‌لوه‌ندیان له‌ به‌شی کوڕان سه‌رپه‌ره‌شتی یانه‌کانی کوردستانیان له‌ ئه‌ستۆ بوو.

News Code 18637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =