بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی دیدار لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵٶ هاوتای تورکیای خۆی لە ئەنقەرەدا جەختی کرد: عێراق دژی جێگربوونی هەرجۆرە هێزێکی دەرەکی لە ناو خاکی وڵاتەکەیەتی.
ڕاشیگەیاند: ئێمە پابەندی باشترین پەیوەندی لە گەڵ تورکیا بە پێوەری هاوژیانیی ئاشتیخوازانەین و دژی جێگرکرانی ئەو هێزانەیەن کە زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی دوو و وڵات و ناوچە دەگەیێنن.
جەعفەری لە کۆتاییشدا سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پاڵپشتی و یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی تورکیا بە عێراق کرد.
لەو دیدارەدا چاوش ئۆغڵۆش جەختی کرد: تورکیا لە پێناو هاوکاریی هاوبەش لە عێراقدا هەوڵ دەدات و گفتوگۆکانی نێوان دوو وڵات سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم درێژەی هەیە. ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بۆ ئێمە گرینگە و بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی کردنی بەغدا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
Your Comment