به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سی ئێن ئێن، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کۆشكی سپی ڕایگه‌یاند که ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هێشتا سه‌باره‌ت به کشانه‌وه له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران هیچ بڕیارێکی نه‌داوه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که واشنتۆن له دوای گۆڕانکارییه‌کانی خۆی له به‌رجام دایه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌ست نه‌دات له‌م ڕێککه‌وتنه ده‌کشێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی زیاتر له ۱۰ جار ڕاپۆرتی داوه که ئێران پێبه‌ند بووه به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ۱۴‌ی جولای ۲۰۱۵ی زاینی که به به‌رجام ناسراوه. ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که له ئه‌گه‌ری پێدانه‌چوونه‌وه به‌م ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه له ۱۲‌ی مه‌ی (۲۲‌ی گوڵان) یه‌ک لایه‌نه له‌م ڕێککه‌وتنه ده‌کشێته‌وه.
Your Comment