بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ شاری قودس دەگوازرێتەوە.
نەتانیاهۆ بەر لە دەسپێکی دانیشتنی حەوتەیی دەوڵەتی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکدا وتی کە لە دیداری ئەوڕۆ پاش نیوەڕۆی لە گەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڕواننە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، هەڵوێستەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل و ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگیی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تەل ئاویو، وتیشی: پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا زیاتر لە جاران تۆکمەتر بووە، هەر بۆیە دەمەوێ بڕیاری "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم (قودس) کە لە چەند رۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت، بنرخێنم.
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئاماژەی بەوەش دا: پێم وتن کە وڵاتانی دیکەش هەنگاوێکی هاوشێوەی ئەمریکا هەڵدەگرن و ئێستا شایەدی وەدی هاتنی ئەو قسەیەن.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا لە کۆتایی سەفەری بۆ عەرەبستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی تەل ئاویو و پاشان وڵاتی ئۆردۆن بکات.
Your Comment