به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، به‌شی مێدیایی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که به هۆی شه‌ڕ و تێوه‌گلان له نێوان هێزه‌کانی په‌که‌که و سوپای تورکیا زیاتر له ٣٤ سەربازی تورک له هه‌ریمی کوردستان کوژران و حەوت پێگەیان تێکشکێندراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی دیکەی تورکی لە جولەمێرگ و شرناخی کوردستانی تورکیا ڕاگەیاند.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: هێزه‌کانی په‌که‌که لە گردی لێلکان هێزەکانی سوپای تورکیایان کردە ئامانج و زه‌بی کوشه‌نده‌یان لێداون.
دوێنێ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ هێزه‌کانی په‌که‌که لە سەر گردی لێلکان چالاکییه‌کی بەرفراوانیان لە دژی سوپای تورک ئەنجام دا، هێزه‌کانی په‌که‌که لە هەشت قۆڵەوە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا حەوت پێگەی سوپای تورک تێکشکێندرا و ٣٤ سەربازیشیان لێ کوژرا.
هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاگهیهندراوهدوێنێ کاتژمێڕ ٠٦:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی لە گردی خەرەگۆلی سەر بە چەلێی جولەمێرگ چالاکییه‌کی دیکە ئەنجام دراوه، لەو چالاکییەدا دوو پێگەی سوپای تورک تێکشکێندراوه، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان ڕوون نییه، کاتژمێڕ ٠٩:٢٠ خولەک لە سەر گردی عەلیشێری سەر بە گەڤەری جولەمێرگ لە ئەنجامی چالاکییه‌کی دیکە سێ سەربازی سوپای تورک کوژران.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوووە: ڕۆژی ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی نیوەڕۆ هێزه‌کانی په‌که‌که گردی لێلکانی هه‌رێمی کوردستان چالاکییەکیان ئەنجام داوه، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژراوه و سێ سەربازیش بریندار بوون.
شایانی باسه که له دوای تێکچوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هه‌ر دوو لا ده‌ستی پێ کردووه و تاکوو ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment