بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر سومرییە نیوز، زانا ڕوستایی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له ده‌ست پێ کردنی گفتوگۆی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کات سەبارەت بە بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو لەمبارەوە جەختی کرد: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ کردووه.
ئەو هەروەها زیادی کرد: ئامانج لەم کۆبوونەوەش یه‌ک ده‌نگیی کورده‌کان و لێکدانه‌وه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقه.
ئەم نوێنەرە کوردە ئاشکرای کرد: تاکوو ئێستا حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕێککەتنیان نه‌کردوووه.
Your Comment