بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له لێدوانێکدا ئاماژه به‌و بابه‌ته ده‌کات که هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی تورکیا له لایه‌ن هاوپه‌یمانه ستراتێژییهکانهوه دێت.
ئەو هەروەها سەبارەت بە کوبانی جەختی کرد: ئه‌گه‌ر له کۆبانێیه‌وه هه‌ڕه‌شه نه‌کرێته سه‌ر ئێمه کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و شوێنه ئه‌نجام ناده‌ین.
ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵبژارنی پێشوەخت لە تورکیا وتی: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له یەکەمایەتی پارتی داد و گه‌شه‌دا نه‌بوو به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ی ھاوپه‌یمانمان وای کرد که ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌که بکه‌ین ھه‌ر بۆیه ھه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ کرد و ئێستاش ھاتینه ئێره. له‌مباره‌یه‌وه به ھیچ شێوه‌یێک پێشتر گفتوگۆ نه‌کراوه. ساڵ و نیوێک به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له تورکیا مابوو و به ئاسانی ده‌متوانی تا ئه‌وکات له پۆستی سه‌رکۆماری بمێنمه‌وه به‌ڵام ئێمه بیرمان له‌و بابه‌ته نه‌کرده‌وه و ئه‌و شته‌ی که ئێمه بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه ئاسایش و ئارامی گه‌له‌که‌مانه.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌ی تووند له هه‌بوونی ئه‌مریکا له باکووری سووریا ده‌گرێت و ڕایگەیاند: ئه‌مریکا ۲۰ بنکه‌ی سه‌ربازی له باکووری سووریا دامه‌زراندووه. ئه‌و بنکه سه‌ربازییانه دژ به چ که‌سێک به کار دێت؟ ئێمه به پاره‌ی خۆمان ناتوانین چه‌ک له ئه‌مریکا بکڕین که‌چی ئه‌مریکا و ھێزی ھاوپه‌یمانان به‌خۆرایی ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان به‌م ڕێکخراوه تیرۆریستیانه ده‌ده‌ن. که‌واته ھه‌ڕه‌شه له کوێوه دێت؟ پێش ھه‌موو شتێک له ھاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌کانه‌وه دێت.
ئەو هەروەها ئاماژەی دا : له باکووری سووریا هه‌ڕه‌شه‌یەکی جیدی ده‌کرێته سه‌ر تورکیا. سه‌ره‌کی ترین سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌کان کۆبانییه. له ڕاستیدا پێگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به شێوه‌یێکه که پێکهاته‌یێکی حه‌شیمه‌تی ئێمه له‌و ناوچه‌یه دایه، به‌ڵام ئێستا هه‌ستیارییه‌کانی ئێمه له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی نه‌کردن بۆ سه‌ر تورکیا له‌و شوێنه و هه‌ڕه‌شه نه‌کردن له‌و ناوچه‌یه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه ڕوو نه‌دات ئێمه حه‌ز ناکه‌ین کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام بده‌ین.
Your Comment