به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له المیادین، ئێتفان دی میستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا له هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانی ژێنێڤ ۳ تایبه‌ت به چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا تا ۲۵ ژانویه هه‌واڵی دا.
وتیشی: پێش ده‌ستپێکردنی خولی داهاتووی دانوستانه‌کان، ده‌چێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ڕاپۆرتدانێک له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
دی میستۆرا دوای دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌فدی باڵای دانوستانکاری به‌رهه‌ڵستکاران سووری وتی: که دانوستان له ڕه‌وتی لێکدانه‌وه‌ی پرسه ئیجراییه‌کان تووشی کێشه‌بووه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشتر سه‌باره‌ت به شکست هێنانی دانوستانی ئاشتی له ژێنیڤ هۆشداریی دابوو.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که دی میستۆرا له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار.
Your Comment