لیبرمەن هەڕەشە لە ئێران دەکات

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل دوابەدوای هەڕەشەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژیمە، پاگەندەی کرد: تاران دەبت هۆشی بە کارەکانییەوە بێت و هەڕەشەکانی ئێمە بە هەند وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جروزالم پۆست، ئاویگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری زایۆنییەکان پاگەندەی کرد:  ئێران و هاوپەیمانەکانی سەبارەت بەو کارانەی دەیکەن هۆشیان بێت. وا باشە ئێران هێزە چەکدارەکانی ئێمە تاقی نەکاتەوە. سوپای ئێمە دەتوانێت لە چەند بەرەوە شەڕ بکات و لەخۆشی بەرگری بکات.

ئەمە لە خەڵێک دایە کە بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی پێشتر پاگەندەی کرد بوو: سوپای ئیسڕائیل ئامادەیە تاکوو وڵامی هەرجۆرە هەڕەشەیەکی ئێران بداتەوە. هێزەکانی ئێمە زەبری قورس لە لایەنی بەرانبەر دەدەن.  

شایانی باسە، ئەم هەڕەشە بێ بنەمایانەی نتانیاهۆ لە حاڵێک دایە ڕۆژی ۲٤ گوڵان ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەکبەتی فەلەستینییەکانە کە ۷۰مین ساڵی دروست بوونی ئیسڕائیلە.

ترامپ حەفتەی ڕابردوو لە میانەی تویتێک ۷۰مین ساڵوەگەری دروست بوونی ڕژیمی زایۆنی پیرۆزبایی کرد.

هەروەها چەند هەواڵێک بڵاو بووەتەوە کە ئەمریکا ڕۆژی ۲٤ گوڵان باڵوێزخانەکەی خۆی بۆ شاری قودس دەگوازێتەوە.

News Code 18210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =