سەید حەسەن نەسرۆڵا:

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا لە سوودی ئیسڕائیل نەبوو

ناسەی هەواڵ: 4272294 -
سەرۆکی حزبۆڵای لوبنان لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی حزبۆڵا وتی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بۆ گۆڕینیدۆخەکە لە سوودی ئیسڕائیل وڵاتانی دیکە، شکستی خوارد.

بە ڕاپۆرتی ئەژانسی مێهر، سەید حەسەن نەسرۆڵا، سەرۆکی حزبۆڵای لوبنان وتی: من لە هەموو لاینگرانی حزبۆڵا داوا دەکەم کە بچنە پای سەندووقەکانی دەنگ دان و دەنگی خۆیان بدەن چون دەبێت بە هێزی تەواو بچینە پارلمان.

ئەو زیادی کرد: ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەوەی دەستی بە دەمیشق و بەیروت بگات دەبێت لە دەشتەکانی بەقاعەوە تێپەڕ بێت، ئیسڕائیل دوای شکستە زۆرەکانی ترسەنۆک تر لەوەیە بیەوێت بە بەقاعدا تێپەڕێت. ئێمە ساڵانێکی زۆرە فێربووین کە تەنیا بەرخودان ئیسڕائیل شکست دەدات.

نەسرۆڵا ئاماژەی دا: ئێمە داوای پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکەین، دەبێت ێەو کەسانەی لە دوای ئەوەن سووریا ڕادەستی ئەمریکا بکەن لە هەڵەکان وانە وەربگرن. 

ئەو سەبارەتبە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا وتی: ۷ ساڵە دوژمنەکانی سووریا شکست دەخۆن، بۆ ئەمریکا ڕۆژی شەمە هێرشی کرد چون ڕۆژی شەمە بڕیار وابوو کە گرووپێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی سووریا بکات و ئەمریکا لەمە نیگەرانە. ئێمە بۆ هەرچی شتە ئامادە بووین، بەڵام ئاستی هێرشەکان ئەوەندە نەبوو پێویستی بە بریتانیا و فەڕانساش بکات، ئەم دووڵاتەش هاتن تاکوو نەوترێت ئەمریکا تەنیایە.

سەرۆکی حزبۆڵا زیادی کرد: سپاسی سیستمی دژە مووشەکیئیسڕائیل دەکەین کە بە باشی زۆربەی مووشەکەکانیخستە خوارەوە. ئەمریکا لە سووریا شکستی هێناوە و دەبێت لەم وڵاتە بکشێتەوە. ئەم هێرشە هیچ ئامانجێکی نەپێکاوە.

ئەو هەروەها وتی:بڕێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس تاکوو ئەو جێگەی توانیان لە درێژەی هێرشە سەرازییەکەی ئەمریکا هەنگاویان هەڵگرت بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەمریکا لە ترسی ئەوەی شەڕی گەورەی تووش بێت هێرشێکی سنوورداری ئەنجامدا.

نەسرۆلا زیادی کرد: سنووردار بوونی هێرشەکە توانی باڵای بەرەی خۆڕاگری نیشان دەدات کە ئەمریکا ناتوانێت لە دژی شەڕی ڕاستەوخۆ بکات. ئەوەی شەمە ڕووی دا بووە هۆی ئەوەی ئێمە زیاتر ڕوا بە هێزەکانی خۆمان بکەین.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =