بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "روسیا الیوم"، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕاگەیێندراوێکی نوێی سەبارەت بە دەربازبوونی خەڵکی سڤیل لە غوتەی رۆژهەڵاتی دەرکرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتخانەی بەرگریی ڕووسیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٧ هەزار کەسی سڤیل لە غوتەی رۆژهەڵاتی دەرباز بوون.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەی ٤٠٠ کەس لە دەربازبووان لە ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان پێکهاتوون.
بەو شێوە تا ئێستا نزیکەی ٩٥ هەزار کەس لە غوتەی رۆژهەڵاتی دەرباز بوونە.
Your Comment