به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نووسینگه‌ی به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی، سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی به‌ره‌ی حیکمه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌کیم له میانه‌ی دیاره دواین گۆڕانکارییه سیاسی و ڕووداوه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقی لێکدایه‌وه و جه‌ختی کرد: کێبه‌رکێکان ده‌بێت ته‌ندروست بێت و که‌شێکی باش و ئارام‌دا به‌ڕێوه بچێت تاکوو شارۆمه‌ندانی عێراقی بتوانن، نوێنه‌ره‌کانی خۆیان له پارلمانی داهاتوودا به باشی هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ده‌بێت له‌م کاته‌ی که ئه‌م پارلمانه ماویه‌تی به باشی سوود ببریت و یاسای باش ده‌نگی پێبدرێت.
سه‌رۆکی به‌ره‌ی حیکمه‌تی عێراق هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد له هاوکاری نێوان پارلمان و ده‌وڵه‌ت و وتی: ئه‌م هاوکارییه ڕۆڵی باشی له به جێبه‌جێ کردنی یاساکان بووه که ده‌توانین له نێوانیاندا به یاسای بودجه‌ی عێراق ئاماژه بکه‌ین که به باشی تێپه‌ڕی.
Your Comment