دەرهێنەرێکی کورد بەشداریی فستیاڵی فیلمی هێند دەکات

به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی بەشداری فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئاشتی لە کشمیری هێند دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری سه‌قزی، ئیدریس مەحموودیان بەشداری فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئاشتی لە کشمیری هێند دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فیلمی "ئێستا کچێک نیشتمانە" لە نووسین و ده‌رهێنانی ئیدریس مه‌حموودیان هونه‌رمه‌ندی سه‌قزی که‌ پێشتر له‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی گێسف ئەوادی گولباڵ شۆرتی فیلمی ئواردز نیۆیۆرک به‌شداری کردبوو، لە بەشی کێبەرکێی ئەم فستڤاڵە هێندیە وەرگیراوە.

فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کشمیر بە ناوەڕۆکی ئاشتی و مرۆڤدۆستی بەڕێوە دەچێت.

چیرۆکی فیلمەکە دژه‌ شه‌ڕە و له‌ سنووردا ڕوو ده‌دات و په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ له‌ سەر سنوورەکان نمایش دەکات. ناوی فیلمه‌که‌ لە دیوانێکی شاعیری گه‌وره‌ی کورد شێرکۆ بێکه‌س وەرگیراوه‌.

ئێدریس مه‌حموودیان ده‌رهێنه‌ری لاوی سه‌قزی پێشتر کورته‌ فیلمێکی دیکه‌ی به‌ ناوی بادباده‌ک و به‌ڵگه‌ فیلمێکی درێژ به‌ ناوی ده‌نگێک له‌ ناوچه‌ی تیله‌کۆ (عه‌تاخانی باشماخی سه‌قز)ی دروست کردووە و به‌ فیلمی بادباده‌ک له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی منداڵی ئیسفه‌هان و له‌نده‌ن به‌شداری کردوووه‌.

News Code 17268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =