پاڵپشتیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی مونافقین و BBC لە بشێوییەکانی ئێران

مەریەم ڕەجەوی لە گرووپی تیرۆریستیی مونافقین لە تویتێکدا پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتیی داعشیی ئاژاوەچییەکانی شەقامی پاسداران دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسەت – فاتمە کرمانی: ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٣٠ی رێبەندان هەواڵگەلێکی دژواز لە گردبوونەوەی دەروێشگەلی گونابادی لە گوڵستانی ٧ی پاسدارانی تاران بڵاو بووەوە کە ڕەنگە لە سەرەتادا وەک گردبوونەوەیەکی ئاسایی وێنا دەکرا. بەڵام لە ئەنجامدا بە هەڵماتی پێشبینی نەکراوەی دڕندانە و شەهیدبوونی چەند هێزی پۆلیس کۆتایی پێ هات.

چەند کاتژمێر دوای دەسپێکی گردبوونەوەکە هێور هێور فەزا لە لایەن دەروێشەکانەوە بەرەو کەشێکی تەشەنەدار برا و خۆپیشاندەران لە بەردەم کەلانتەریی ۱۰۲ی پاسداران دەستیان دایە کردەوەی توندئاژۆیانە. تێشکاندنی ئۆتۆمبیلگەلی خەڵکی ئاسایی لە شوێنی ڕووداوەکە، زیان گەیاندن بە داراییگەلی گشتی لە شەقام و تۆقاندنی خەڵکی بە شمشێر و چەکی سارد، تێکرا داپەرگەلێک بوون کە گردبوونەوەکەی بەرەو هەلومەرجێکی دڕندانە برد.

ماوەیەک دواتر میدیاکان باسیان لە کوژرانی سێ هێزی پۆلیس کرد و ئەو هەواڵە دەسپێکی بشێوییەکانی شەقامی پاسداران بوو. لە گەڵ هێرشی توندئاژۆیانەی دەروێشە گونابادییەکان بۆ سەر هێزەکانی بنکەی ١٠٢ی پۆلیسی پاسداران ٣ کەس لەو هێزانە شەهید بوون و ژمارێکی دیکەی ئەو هێزانە بریندار بوون.

یەکێک لە لایەنگرانی ئەو فیرقەیە لە هەڵمەتێکی دڕندانە و داعش ئاسا لە کاتێکدا کە سواری پاسێک بوو، لە بەردەم کەلانتەریی پاسداران هەڵیکوتایە سەر ڕیزی هێزەکانی ئینتزامی و لە ئەنجامدا ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی لێ کەوتەوە. لەوناوە ١٢ دەزگا ئۆتۆمبیلی خەڵکی زیانیان پێ گەیشت و تاقمێک لە خەڵکی ئاسایش بریندار بوون.

ئەم بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی ئینتزامی بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە ڕێوشوێنی تایبەتی بگرنە بەر و لەم پێناوە رێگەکانی گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکەیان داخست و تاقمێک لە ئاژاوەچییەکان و هۆکارگەلی شەهیدبوونی هێزەکانی ئینتزامیان دەستگیر کرد. بەڵام ئەو کارەش بڵاوەی بە ئاژاوەچیەکان نەدا و کەشەکە بەرەو سەقامگیری ببات. هەر بۆیە پۆلیس بۆ کۆتایی هێنان بە گردبوونەوەی دەروێش لە گوڵستانی حەوتەم فەرمانی بە پەلەی بۆ پەرتەوازە پێکردنی دەروێشەکان دا، بەڵام تا کاتژمێری ٦ی بەیانیی رۆژی سێ شەممە ١ی ڕەشەممە بشێوییەکان درێژەیان هەبوو و هێزەکانی ئینتزامی ناچار لە دەستگیرکردنی تەواو ئاژاوەچییەکانی بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە یەکێک لە لایەنگرانی ئەو فیرقەیە بە سواریی ئۆتۆمبیلێکی سەمەدن هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی ئاسایش و بۆتە هۆی شەهیدبوونی بەسیجییەک و برینداربوونی قووڵی کەسێکی دیکە.

پاڵپشتیی سرکردەی مونافقین و کەناڵی سەڵتەنەتیی BBC لە بشێوییەکان

لە تەواو ئەو ماوەیەی کە دەروێشە داعشییەکان ئاسایش و ڕیسای شاری تارانیان کردبووە ئامانج، میدیاگەلی دوژمنان ئاگرەکەیان دەگەشاندەوە و هەوڵیان دەدا لەو هەلە، بەهرە ببەن. BBC بە شێوەی شرۆڤەیی لەو هەڵمەتە داعشیانە و توندئاژۆیانە پاڵپشتی دەکرد بۆ ئەوەی بسەلمێنێت کە دەوڵەتی بەریتانیا خزمەتکاری بێ ئەملاو و ئەولای تیرۆریستانی سەرشەقامە.

مەریەم ڕەجەوی لە گرووپی تیرۆریستیی مونافقین لە تویتێکدا پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتیی داعشیی ئاژاوەچییەکانی شەقامی پاسداران دەربڕی و نووسی: دەستگیرکرانی سەدان دەروێشی ناڕازی ئیدانە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستێوەردانێکی بە پەلە بانگهێشت دەکەم.

دانیشتنی نائاسایی کۆمیسیۆنی ئاسایشی مەجلیس

ئەو ڕووداوە کاردانەوەگەلێکی لە ناوخۆ و لە لایەن کەسایەتییە جۆراوجۆرەکانەوە بە دواوە بوو. کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی- ش بەیانیی رۆژی ڕووداوەکە دانیشتنێکی نائاسایی لەوبارەیە بەڕیوە برد و لایەنەکانی ئەو بشێوییەی تاوتوێ کرد.

سەید حسێن نەقەوی حسێنی لەوبارەیە وتی: پێشینەی ئەو بشێوییە بۆ دەستگیرکرانی چوار کەس لە سەر پەلەکانی ئەو گرووپە چەواشەیە دەگەڕێتەوە، هەڵبەت ئەو بابەتە بەڕیوەبەرانە ئەنجام درا، بەڵام هەر لەو کاتەشدا شایەدی هەڵمەتی بنەماشکێنانە ئەو گرووپانە بووین.

وتیشی: پاش ئەو ڕووداوە، هەر چی رۆژە سەدان کەس بە کەرەسە و چەکی سارد بە هاوێری ماڵی "تابەندە"وە کۆ دەبوونەوە و پاگەندەی پاراستنی ئاسایشی ناوبراویان دەکرد. ئەوە لە کاتێکدایە کە خود تابەندە گەلێ جار پێی ڕاگەیاندبوون کە "ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە"، بەڵام ئامانجی ئەو کەسانە شتێکی دیکە بوو و لە سەرچاوەگەلی دیکەوە فەرمانیان وەردەگرت.

نەقەوی حسێنی بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئاسایش ڕوونی کردەوە: لەو دانیشتنەدا بە پێداگری لە سەر بنەمای حەوانەوە و نەرمکێشیی هێزەکانی ئینتزامی و کۆتایی هێنان بە ڕووداوەکە لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە، باس لەوە کرا کە هێزەکانی ئینتزامی هیچ چەکێکیان بە کار نەهێناوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە لایەنی بەرامبەر لە هەموو جۆرە چەکێک لە تێڵا و دارەوە بگرە هەتا قەمە و تەنانەت چەکی گەرمیان لە دژی هێزەکانی ئینتزامی بە کار هێناوە. بەوەشەوە ناجا دانی بە خۆیدا گرتووە و زۆرلێکراوانە لە بەرامبەر دەستدرێژی و پەلاماریان بۆ سەر ئاسایشی خەڵکی راوەستاوە.

ئەو نوێنەرەی مەجلیس ئاماژەی بەوەش دا: تێگەیشتنی مەیدانی و هەواڵگرانەی ئێمە لەو ڕووداوە ئەوەیە کە ئامانجی ئەو گرووپە چەواشەیە بە هیچ چەشنێک پاراستنی گیانی تابەندە یان سەرحەڵقەیان نەبووە، بەڵکوو ئامانجیان تێکدانی ئاسایش، بەرزکردنەوەی دروشمی بنەماشکێنانە، توقاندن و هاوڕێتیی گرووپگەلی دوژمن و دژە شۆڕشی دەرەوەی وڵات و ئاژاوەنانەوە بووە.

پووچەڵ بوونی سناریۆی کوژرانی دەروێشەکان

میدیاگەلی نزیک لەو فیرقەیەش پاش ڕووداوەکان هەواڵی درۆینی کوژرانی چەند کەس لە دەروێشەکانی بە هۆی دەسترێژیی گولە لە لایەن هێزەکانی ئینتزامیی بڵاو کردەوە؛ بەڵام ئەو هەواڵە هەر لە سەرەتاوە ڕەت کرایەوە.

ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە سناریۆی ئاژاوەچییەکان ڕایگەیاند: توندئاژۆیان لە بشێویی ئەمدواییەدا تەواو هەوڵی خۆیان بۆ سناریۆی کوژراودان خستبوەگەڕ و بە نیشاندانی کوژراوەکان ڕای گشتی بورووژێنن، بەڵام بە هوشیاریی پۆلیس ئەو ئاواتە دزێوەیان وەدی نەهات.

هاندرانی ئاژاوەچیان لە لایەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ شۆڕشی سەرشەقام

سەردار محەمەد ئیسماعیل کەوسەری جێگری قەرارگای ساروڵڵای سوپا بە ئاماژە بەوەی کە ئاژاوەچیان بە توندی لە لایەن میدیاگەل و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ خستەڕێی شۆڕشی سەرشەقام هەنا دەدران، جەختی کرد: پاش ئەو ڕووداوە تاقمێک لە شارەکانی دیکەوە بەرەو تاران وەڕێ کەوتبوون کە هەندێکیان دەستگیر کران و ئەوی دیکەیان بڵاوەیان پێکرا.

وتەبێژی دەزگای داد: چاوپۆشی لە ڕووداوەکانی شەقامی پاسداران ناکەین

حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی وتەبێژی دەزگای داد سەبارەت بە بشێوییەکانی شەقامی پاسداران وتی: ئەو کەسانە بە پشت بەستن بە هەندێک ڕەوتی دەرەکی و هاندانی کەناڵگەلی ئاسمانیی دوژمنان و کەسانێکی ناوخۆیی ئاژاوەگەلێکیان نایەوە کە خەڵکی بینیان. هەندێک لە دارایی و ئۆتۆمبیلەکانی خەڵکیان ئاگر دا و بشێویان نایەوە و کاری رۆژانەیان بە ڕووی خەڵکی داخست.

وتیشی: دەزگاگەلی بەرپرس و خەڵکی ناتوانن چاوپۆشی لەو ڕووداوە بکەن و دادستێنی بە توندنی پێوشوێنی ئەو ڕووداوە دەگرێت.

سەردار ئەشتەری: ئاژاوەچیان لە زووترین کاتدا سزا دەدرێن

سەردار ئەشتەری، فەرماندەی هێزی ئینتزامی-ش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بە توندی لە دژی هەر فیرقە و ئەندێشەیەک کە دژی ئاسایشی گشتی بێ، دەوەستین، وتی: ئەو ئاژاوەچیە داعشیانە لە زووترین کاتی مومکیندا دادگایی و سزا دەدرێن.

وتیشی: شەهید بوونی کەسانێک لەو ڕووداوەدا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە ناهێڵین تێکدەرانی ئاسایشی کۆمەڵگا، درێژە بە هەوڵەکانیان بدەن.

نرخاندنی هەڵسوکەوتی ژیرانەی هێزەکانی ئینتزامی

وەزیری ناوخۆش لە کاردانەوە بە بشێوییەکان ڕایگەیاند: کەسانێک کە بە دوای بەزاندنی یاساوەن، وا بیر نەکەنەوە کە نەرمکێشی، دان بە خۆدا گرتن و هوشیاری ناجا بە هۆی دەستەوەستانیەتی، بەڵکوو بە تەواو پلان داڕشتنەکانەوە کە ئەنجام دراوە، هەوڵ دەدرێت بە دانوستان و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام بە داخەوە ئەوە ئاژاوەچییەکان بوون کە بە دوای بەزاندنی یاسایان و هاوکاری نەکردنی ناجاوە بوون و بە هیچ چەشنێک ئامادەی دانوستان نەبوون و دەستیان دەدایە کردەوەی نایاسایی و توندئاژۆیانە.

ڕاشیگەیاند: بە هیچ جۆرێک دەوڵەت، دەزگاگەلی ئەمنی، سەربازی، بەسیج و سوپا تاقەتی توندئاژۆیی، یاسا بەزاندن و سەرەڕۆییان لە لایەن هیچ کەسێکەوە نییە و لە دەزگای داد چاوەروان دەکرێت کە ڕاشکاوانە و لە رێگەی یاساوە بەرەنگاری هۆکارانی ئەو ڕووداوە ببێتەوە.

لێدوان سەبارەت بە لەخۆبوردوویی و داپەڕی یەکلاکەرەوە و هوشیارانەی هێزەکانی پارێزەری ئاسایش لەو بشێویانە تەنیا لە لایەن وەزیری ناوخۆوە ئاراستەنەکراوە و هەندێک کەسایەتیی دیکەی نیزامیش هەڵسوکەوتی هێزەکانی ئینتزامیان نرخاندووە.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بشێوییەکانی بە دزەکردنە ناو پرسی ئەمنیی وڵات زانی و سپاسی کرد لە وردبینیی فەرماندەیی و کارگێڕانی ئازا و ماندوونەناسی هێزی ئینتزامی کە ژیرانە و ڕاشکاوانە هەمبەر بەو ڕەخنەیە کە لە بواری ئاسایشی تاران ڕووی داوە، وەستاون.

هەروەها سەرۆک کۆماریش جەختی لە تەحەمول نەکردنی هەرجۆرە هەڵسوکەوتێکی توندئاژۆیانە و سووکایەتی بە پۆلیس وەک پارێزەری ڕیسا و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کرد و ڕایگەیاند: ڕێز و پێزانینی خۆم ئاراستەی بەڕێوەبەریی ژیرانە و نەرمکێشانەی بەرزی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی و بە تایبەت هێزەکانی ئینتزامی لەو بشێویانەدا دەکەم.

ڕۆحانی وەزیری ناوخۆ و ئیتلاعاتیشی ڕاسپارد کە ڕاپۆرتی ئەو بشێویە کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی هەندێک لە هێزەکانی ئینتزامی و نەسیج، ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.

News Code 17079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =