سوپای کوردستان لە نەهێشتنی بێ بەشیدا یەکەمی ئێڕانە

فەرماندەی سوپای کوردستان وتی: سوپای پارێزگا لە بواری بێ ‌بەشی سڕینەوەییدا لە وڵات پلەی یەکەمی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ڕەجەبی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ناساندن و ڕێزنان لە فەرماندەی سوپای بیجار کە لە هۆڵی شەهید ڕەحمانی سوپا بەڕێوەچوو، وێرای ئاماژە بە ئەرک و ڕەساڵەتی هەستیاری سوپا لە کۆمەڵگادا، ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە سوپا توانیویەتی ئەوەندەی توانای خۆی ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی ڕاپەڕێنێت و لەو پێناوەدا هەوڵ بدات.

سەردار ڕەجەبی ئاماژەی دایە فەرمانی رێبەری باڵا بە سوپا بۆ یارمەتیدانی دەوڵەت و وتی: بە پێی ئەو فەرمانە سوپا بۆ گەشە و وەبەرهێنانی خزمەتکارییە کۆمەڵایەتییەکان و بێ بەشی سڕینەوە و یارمەتیی خەڵکی هاوکاریی دەوڵەت دەکات کە ئەو پرسە لە پارێزگاشدا هاوکاتی تەواو وڵات ئەنجام دەدرێت.

فەرماندەی سوپای کوردستان بە ئاماژە بە پلەی یەکەمی پارێزگای کوردستان لە بێ بەشی سڕینەوەی لە ئاستی وڵاتدا، وتیشی: لە پەنای بێ بەشی سڕینەوە، یەکێکی دیکە لە ڕاسپاردەکانی فەرماندەی نوێی سوپای بیجار، پاوەجێی جەماوەری و هەوڵ بۆ کۆچبەریی ئاوەژوویە.

ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ چارەسەریی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کرد و ڕاشیگەیاند: ئەو پلانە لە ژێر ناوی پلانی کەرامەتی ٢ لە سنە و قوروە لە قۆناغی ئەنجام دانە.

News Code 17072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =