به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هائارتز، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل دوینێ له میانه‌ی لێدوانێکیدا له ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هاوپه‌یمانییه‌کی نوێی دژه ئیران له حاڵی دروست بوون دایه.
بنیامین نتانیاهۆی جارێکی دیکه ڕه‌خنه‌ی له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران گرت و پاگه‌نده‌ی کرد که ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌نگاوه داگیرکارانه‌کانی ئێران له زیاد بوون دایه و ئه‌مه‌ش ئه‌م وڵاته‌ی تۆقێنه‌ر کردووه.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: له کاتی لاچوونی گه‌ماڕۆکانه‌وه ده‌توانین ببینین که ساڵانه به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ی ئێرانییه‌کان و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتنه نه‌گۆڕدرێت ڕێگه‌ی ئێران بۆ گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکی خۆش ده‌کرێت و تاران ده‌توانێت له ئاستێکی بێ سنوور یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به تیرۆر فله‌ستینییه‌کان له ئیسڕائیل بکات وتی: ئێران وێرانکه‌رترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که به شێوه‌یه‌کی سروشتی به‌ره‌و هاوپه‌یمانی بڕۆن.
شایانی باسه که نتانیاهۆ ئه‌م لێدوانه تووندانه له حاڵێکدا ده‌دات که حه‌فته‌ی ڕابردوو که‌سێکی نزیکی به هۆی گه‌نده‌ڵکارییه‌وه ده‌ستگی کراوه و ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵکاری ئه‌ویش ده‌ڕوات له ئێستادا به هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه ناوخۆی ئیسڕائیل شێواوه.
Your Comment