ئەمریکا و ئەرژانتین بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵا ڕێککەوتن

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئەرژانتین لە ڕێککەوتنی هاوبەش لە دژی حزبوڵڵای لوبنان لە ئەمریکای باشوور هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، رێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە گەڵ خۆرخە فایوری هاوتای ئەرژانتینی خۆی لە بوینێس ئایرێسدا، وتی کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵا و ڕاگرتنی بەهرەمەندی لە تۆری ماڵی ئەمریکای لاتین لە سەفەر بۆ ئەو وڵاتە خرایە ڕوو و لایەنەکان دەیانەوێ لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە هاوکاری نزیکیان پێکەوە هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتیشی: ئێمە هەمبەر بە حزبوڵڵا،  سەبارەت بە شێوەکانی بەرەنگاربوو‌نەوەی هەمووی ناوچە لە گەڵ ئەو گرووپە گفتوگۆمان کردووە و دەبێ هەموو پێکەوە بەرەنگاری گرووپە ڕێکخراوەکان لە قاچاخچییەکانی مادەی هۆشبەری، مرۆڤ و کاڵاوە بگرە تا هەنگاوی ڕانتی بوەستین، چونکە بەڵگەگەلێک لە دابین کردنی باری ماڵی حزبوڵڵا لە لایەن ئەو گرووپانە بە دەستەوەیە. بە تایبەت سەبارەت بە ئامادە بوونی حزبوڵڵای لوبنان لەو ناوچەیە دانوستانگەلێک کراوە، گرووپێک کە لە لایەن تۆڕە ماڵییەکانی ئەمریکای باشوورەوە پاڵپشتیان لێ دەکرێت. کەواتە لەوبارەیە ڕێککەوتین کە بە شێوەی هاوبەش تێهەڵچین و ئەو کێشەیە لە ناو ببەین.

هەروەها خورخە فایوری-ش بە داکۆکی لە پێویستیی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوو‌نەوەی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەمریکای لاتین وڵاتی ئاشتییە و نابێ گرووپە بیانییەکان ئەو دۆخە ئاڵۆز بکەن.

فایوری وتیشی: هەر وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی دا، نە تەنیا لە بابەتی پرسە دوو فاقەکان، بەڵکوو دەبێ لە بابەتی ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاریی هاوپەیوەند بە چالاکیی ئەو گرووپانەی کە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیان بەهرە دەبەن، هاوکاریی نزیکمان هەبێت و ئارژانتین بە توندی دژی ئەو گرووپانە دەوەستێت.

شایانی باسە، ئەرژانتین جەماوەرێکی گەورە لە کۆچبەرانی لوبنانی لە خۆ گرتووە و بەرپرسانی ئەمریکا لە سەر ئەو بڕوایەن کە گرووپگەلی ڕێکخراوەیی دەستیان هەیە لە یارمەتی دانی ماڵی بە گرووپی حزبوڵڵا.

ماوەیەک لەوە پێش گۆڤاری پولیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی بەرپرسانی پێشووی ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەریی ئەمریکا ئیدعای کردبوو کە دەوڵەتی باراک ئۆباما لە ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتی بە ناوی پڕۆژەی کاساندرا دژی گرووپی حزبوڵڵای لوبنان هەوڵی داوە، بۆ ئەوەی بتوانێ چەق بخاتە ناو ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران.

News Code 16682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =