به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، "ئێستفن دیمیستۆرا" نیرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی دووشه‌مه ۵ی ڕێبه‌ندان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ڕایگه‌یاند که دانوستانی ئاشتی سووریا ۲۹ی ژانویه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و وتی: بانگهێشت نامه‌کان ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ۶‌ی ڕێبه‌ندان ده‌نێردرێت و ئه‌م دانوستانه ۶ مانگ ده‌خایه‌نێت.
به وته‌ی دیمیستۆرا فوکووس له‌سه‌ر ئاگربڕ به‌رفراوان، زیادکردنی یارمه‌تییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش ته‌وه‌ری گفتوگۆکان ده‌بێت.
جه‌ختیشی کرد که هیچ لایه‌نێکی به‌شدار له دانوستان نابێت پێش مه‌رج بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کان دابنێت.
بڕیاربوو ئه‌مرۆ ئه‌و دانوستانه به‌ڕێوه بچێت که به هۆی ناکۆکی نێوان هه‌ندێ لایه‌نی به‌شدار دواخرا.
Your Comment