به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌لمیادین ڕایگه‌یاند که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا به‌رده‌وامن له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر باکووری سووریا.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که سوپای ئاسمانیی تورکیا ناوچه‌ی جه‌ندیرسی عه‌فرینی ته‌واو بوردومان کردووه.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یێندراوه که شه‌ڕی قورس ئیستا له نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه و سوپای تورکیا له ناوچه‌ی بلبلێ له باکووری عه‌فرین له ئارادایه.
Your Comment