AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ٥ ٠٨:٢٠

ڕۆژنامەی سان:

ئەبووبەکر بەغدادی چووەتە ئەفریقا

ئەبووبەکر بەغدادی چووەتە ئەفریقا

بڕێ لە کارناسانی عێراقی و میسری رایانگەیاند کە سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش پاش کوژرانی ڕێبەرانی دیکەی داعش، چووەتە ئەفریقا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی سانی ئینگلیز، کارناسێکی عێراقی ڕایگەیاند کە تەواوی بناغه‌دانه‌رانی داعش مردوون و ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گرووپە خەریکی خۆ شاردنەوەیە.

ناوبراو پاگەندەی کرد کە ڕێبەری گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق هەڵاتووە و لە ئەفریقا دەژیت و هیواردارە کە دیسانەوە دەوڵەتەکەی خۆی ببووژێنێتەوە.

کارناسێکی میسریش رایگەیاند کە ئەگەری هەیە بەغدادی پاش هەڵاتنی ئەندامانی داعش لە عێراق و سووریا، چووبێته‌ ئەفریقا.

News ID 16367

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha